گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پڕۆژەیاسای بودجە بەبێ ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا

2021.02.22 - 15:02
App store icon Play store icon Play store icon
پڕۆژەیاسای بودجە بەبێ ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا

ناس کورد-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد و ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان هەرێم و بەغدا نەکراوە، دەشڵێت ئەوەشی کە دەڵێن، شیعە لەسەر خاڵێک ڕێککەوتوون تائێستا ڕوون نییە و هیچیان بە ئەندامانی لیژنەکە نەوتووە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق (دووشەممە 22ی شوباتی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ماوەی دوو ڕۆژە ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، بەبێ ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا."

 

وتیشی، "پڕۆژەیاساکە تەواو نییە، چونکە ئەو بڕگەیەی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان یەکلایی نەکراوەتەوە و دیاریش نییە کەی یەکلایی دەکرێتەوە."

 

لەبارەی دەنگۆی نزیکبوونەوەی هەرێم و بەغدا لە ڕێککەوتن، ئەو ئەندامی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەکرد، "نزیکبوونەوە چییە، 25 رۆژە هەر دەڵێن نزیکبووینەتەوە لە ڕێککەوتن، بەڵام هیچ شتێکیش دیارنییە."

 

سەبارەت بەوەی دەوترێت، لایەنە شیعەکان ڕێککەوتوون لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان، جەمال کۆچەر وتی، "ئەوانە تەنها لە میدیا بڵاوبوونەتەوە، نازانین لەسەر چی ڕێککەوتوون، ئەگەروایە با بێن پێمان بڵێن، بەڵام تائێستا هیچ شتێک بە ئێمە نەوتراوە لەوبارەیەوە."

 

هاوکات دەربارەی ئەوەی ئەگەر لەم هەفتەیەدا هەولێر و بەغدا نەگەنە ڕێککەوتن، پڕۆژەکە لە پەرلەمان تێدەپەڕێندرێت، کۆچەر وتی، "ئەگەری هەموو شتێک هەیە."