گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئێران لایەنێک بە ئەنجامدانى هێرشە موشەکییەکەى هەولێر تۆمەتبار دەکات 

2021.02.22 - 14:57
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران لایەنێک بە ئەنجامدانى هێرشە موشەکییەکەى هەولێر تۆمەتبار دەکات 

ناس کورد- 

سەرلەنوێ وڵاتى ئێران بەفەرمى تۆمەتبارکردنى بە ئەنجامدانى هێرشە موشەکییەکەى سەر هەولێر رەتکردەوە و وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتە رایگەیاند "هەوڵى تێکدانى پەیوەندییەکانى عێراق و ئێران جێى گومانن".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران (22ى شوباتى 2021) لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، ئەو هەوڵانە ئاشتى و ئاسایشى ناوچەکە دەخەنە ژێر مەترسییە و لایەنى سێیەمیش هەوڵى ئاڵۆزکردنى کەشوهەواى ناوچەکە دەدات و هەوڵدەدات تاران و ئەنکەرە بخاتە ناو تەڵەکەوە.

 

زادە داواش لەحکومەتى عێراق دەکات هەوڵێکى جیدى بدات بۆ ئاشکراکردنى ڕاستى ڕوداوەکەى هێرشە موشەکییەکەى هەولێر و تاوانباران کە بەو کارە هەستاون.

 

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران دەشڵێت، بەمدواییانە دەبینن ژمارەى هێزە بیانییەکان لەعێراق بەرەو زیادبوون دەچن و ئەوەش هۆکارێکە بۆ نائارامى ناوچەکە.

 

شەوى (15ى شوباتى 2021)  14 موشەک ئاڕاستەى هەولێر کرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکین.      

 

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانى هەرێم بەفەرمى هیچ گروپێکیان بەئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبار نەکردووە، بەڵام شەوى رابردوو گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند.        

 

ئەمە دووەم هێرشى موشەکییە بۆ سەر هەولێر لەماوەى کەمتر لە شەش مانگدا.        

 

هێرشەکەى پێشوو لە 30 ئەیلولى 2020دا بوو کە سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر و سێ موشەکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنەخوارەوە و هەرێم حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى تۆمەتبارکرد.