گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەولێر؛ قوتابییەک بە چەقۆ هێرشیکردەسەر مامۆستایەکی خۆی

2021.02.22 - 14:48
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ قوتابییەک بە چەقۆ هێرشیکردەسەر مامۆستایەکی خۆی

ناس کورد-

لەشاری هەولێر قوتابییەک بە چەقۆ هێرشیکردەسەر مامۆستایەک و برینداریکرد و هەڵهات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی شوباتی 2021، لە قوتابخانەیەک لەشاری هەولێر قوتابییەک بە چەقۆ هێرشیکدەسەر مامۆستایەکی خۆی و برینداریکرد و دواتر هەڵهات.

 

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕووداوەکەی بۆ ناس کورد پشتڕاستکردەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی دیکەی ئاشکرانەکرد و ڕایگەیاند، "سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین لە ڕووداوەکە وهێشتا وردەکارییەکەی نازانین."

 

ناس کورد زانیویەتی لە پاش ڕووداوەکە قوتابییەکە هەڵهاتووە و هێشتا دەستگیرنەکراوە، مامۆستاکەش گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.