گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە

2021.02.22 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی توشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەری تەندروستیی ھەولێر ڕایگەیاند، 14 تووشبووی دیكەی كۆرۆنای گۆڕاو لە ھەولێر تۆمار كران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند، 14 تووشبووی دیكەی كۆرۆنای گۆڕاو لە ھەولێر تۆمار كران، كە 7 کەسیان لە دەرەوە گەڕاونەتەوە ھەولێر و 7ی دیكەشیان لەناو كۆمەڵگە بوون.

 

وتیشی، 12 تووشبوویان تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 45 ساڵە و یەكێكیشان تەمەنی 15 ساڵە و ئەوەی دیكەشیان منداڵە و تەمەنی 6 ساڵە.

 

بەڕێوەبەری تەندروستیی ھەولێر، ئاماژەی بەوەشدا: "تیمەكانمان لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی سەرچاوەی تووشبوونی ئەو كەسانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو دیاری بكەن".

 

ڕۆژی یەکشەممە 21ی شوباتی 2021، بۆ یەكەمجار 5 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنای گۆڕاو لە ھەولێر تۆماركران.