گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ئەگەرى راگەیاندنى حزبدا 

ڕاپرسیەک ئاستى پشتیوانى دەنگدەرى کۆمارییەکان لە ترەمپ ئاشکرا دەکات

2021.02.22 - 14:04
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپرسیەک ئاستى پشتیوانى دەنگدەرى کۆمارییەکان لە ترەمپ ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

ڕاپرسییەک دەریخست، نزیکەى نیوەى دەنگدەرى کۆمارییەکان لەگەڵ ئەوەدان واز لەحزبەکەیان بهێنن و پشتیوانى دامەزراندنى حزبێکى نوێ بکەن بە سەرۆکایەتى دۆناڵد ترەمپ.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەى ڕاپرسیەک کە ڕۆژنامەى USA Today و زانکۆى سۆڤۆلک ئەنجامیداوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەوە دەرکەوتووە بەڕێژەى 46% دەنگدەرانى کۆمارییەکان کە بەشدارى ڕاپرسیەکەیان کردووە، پشتیوانى بیرۆکەى دامەزراندنى حزبێکى نوێ دەکەن لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە و ئامادەیى ئەوەشیان پیشانداوە ببنە ئەندامى حزبەکە.

 

هەر بەگوێرەى ئەنجامەکە، بەڕێژەى 27%ى نمونەى ڕاپرسییەکە ڕەتیانکردووەتەوە پشتیوانى حزبى نوێ بکەن و ئەوانى تریش هیچ بڕیارێکیان ڕانەگەیاندووە لەسەر ئەو پرسە.

هەر بەپێى توێژینەوەکە، 59% دەنگدەرانى کۆمارییەکان پشتیوانى بەشداريکردنى ترەمپیان کردووە لەهەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ساڵى 2024 و ئامادەيشیان ڕاگەیاندووە دەنگى بدەنێ.

 

توێژینەوەکە ئەوەشى دەرخستووە، ئەو ڕێوشوینانەى کە بۆ دورخستنەوەى ترەمپ گیراوەتە بەر بەڕێژەى 4% کاریگەرى ئەرێنى لەسەر نمونەى ڕاپرسیەکە داناوە و بەڵام بەڕێژەى 42 % ئەو ڕێوشوێنانە واى لێکردوون بۆچونیان لەسەر ترەمپ بگۆڕن و هاوسۆز بن لەگەڵیدا.

 

ڕاپرسییەکە لەماوەى ڕۆژانى 15لابۆ 19ى مانگى شوباتدا لەڕێگەى مۆبایلەوە ئەنجامدراوە.