ناس كورد-
ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕی 268 ملیار دیناری لەبڕە پارەی كەڵەكەبووی ساڵی 2014_2016 ی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەكرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. موسەننا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق كە بەدواداچوونی بۆ دۆسییەكە كردووە بە "ناس كورد" ی ڕاگەیاند، لە کۆی 557 ملیار و 775 ملیۆن دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، 268 ملیار دینار نێردراوە كە دەكاتە نیوەی شایستە داراییەكانی جوتیاران و بڕیارە لەماوەی داهاتوو برێكیتر لەو پارەیە ڕەوانە بكرێت.
کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكدا بۆ ڕووداو كە "ناس كورد" دیويەتی، رایگەیاندووە ئەمڕۆ چەکە بانکییەکە وەردەگرن و دەست بە دابەشکردنی دەكەن، پارەكەش هی ساڵانی 2014-2015-2016 یە و تەنها نیوەی پارەکەیە.
بەپێی زانیارییەكانی "ناس كورد" ڕاگرتنی پارەی جوتیاران لەسەردەمی عەباسی بەمەبەستی دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق بووە بەبێ لێبڕین لەدەمی دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی شەڕی داعش، لەسەردەمی عەبدولمەهدیشدا مایەپوچی زیاتر ڕوویكردووەتە خەزێنە و شایستەییەكان دواكەوتووە بۆ ئێستا.