گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەرێم؛ دادگایەکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێکدەهێنرێت

2021.02.22 - 12:07
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ دادگایەکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێکدەهێنرێت

ناس کورد-

دەستەی دەستپاکیی هەرێم پێکهێنانی دادگایەکی دیکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ئەویش بەناوی دادگای (دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) بۆ دادگاییکردنی تۆمەتبارانی تاوانەکانی گەندەڵی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 22ی شوباتی 2021) ڕایگەیادن، "لەسەر داوای دەستەی دەسپاكیی هەرێمی كوردستان و بە نووسراوی ژمارە (1/135) لە 1/12/2020، ئەنجوومەنی دادوەری، بە فەرمانی ژمارە 1/1/117 لە 18/2/2021، بڕیاریاندا بە پێكهێنانی دادگایەكی تاوان بۆ دادگاییكردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەكانی گەندەڵی بەناوی (دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و تایبەتمەند دەبێت بە بینینی كەیسەكانی گەندەڵی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە لە دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان، دەستخۆشی لە ئەنجوومەنی دادوەری دەكەین و پێمان وایە ئەو هەنگاوە كاریگەرییەكی زۆر باشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشبردن و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خێراكردنی یەكلا كردنەوەی كەیسەكان لە دادگا."