گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی دارایی دابەشکردنی موچەی بەڕێوەبەرایەتییەکی بەبێ لێبڕین ڕاگەیاند

2021.02.22 - 11:56
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی دابەشکردنی موچەی بەڕێوەبەرایەتییەکی بەبێ لێبڕین ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بڕیاریاندا بە خەرج کردنی موچەی مانگی ڕابردووی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم بەبێ لێبڕین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 22ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وه‌زیری دارایی و ئابوری ڕەزامەندیدا بە پێدان و خەرج کردنی مووچەی مانگی (کانوونی دووەم) ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم بەبێ لێبڕین."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە کێشە بۆ موچەی فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدراڵییەکانی هەرێمی کوردستان دروست بووە و ماوەی چەند ڕۆژێکە کارمەندانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە لە سلێمانی مانیان گرتووە.