گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزیری ناوخۆی هەرێم لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ ڕوونکردنەوە دەدات

2021.02.22 - 11:03
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری ناوخۆی هەرێم لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

بریارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە و وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ نەدراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا (دووشەممە 22ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، " بەداخەوە ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەتەوە، لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ گرتنەبەری هەندێک ڕێکار کۆدەبێتەوە."

 

وەزیری ناوخۆ وتیشی، " تاوەکو ئێستا بڕیار لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ نەدراوە و لەدوای کۆبوونەوەکە، دەرئەنجامەکەی ئاشکرا دەکرێت."