گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم لەگەڵ ئێران گەیشتە رێککەوتنێکى کاتى 

2021.02.22 - 09:54
App store icon Play store icon Play store icon
ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم لەگەڵ ئێران گەیشتە رێککەوتنێکى کاتى 

ناس کورد- 

ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم ئاشکراى کرد، لەگەڵ ئێراندا گەیشتوونەتە ڕێکەوتنێکى هونەرى و وابڕیارە بۆ ماوەى سێ مانگیش تیمى پشکنینى نێودەوڵەتى کارەکانی دەستپێبکاتەوە لەتاران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕافایل ماریا گروسى بەڕێوەبەرى ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم (22ى شوباتى 2021) لەمیانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێراندا گەیشتونەتە ڕێکەوتنێکى هونەرى بۆ بەردەوامبوونى کارى تیمە پشکێنەرەکان بۆ ماوەى سێ مانگ.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەنجامێکى باش و عەقڵانیان لەدانوستانەکان لەگەڵ ئێراندا بەدەستهێناوە.

 

هاوکات لەڕاگەیەنراوێکى هاوبەشى نێوان ئاژانسەکە و ئێراندا ئەوە هاتووە، تاران هەوڵى بەردەوامى جێبەجێکردنى ڕێکەوتنەکە دەدات لەگەڵ ئاژانسى وزەى ئەتۆمیدا بێ هیچ بەربەستێک.