گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

خانەنشینانی سلێمانی لەبارەی دابەشکردنی موچەکانیان ئاگاداردەکرێنەوە

2021.02.22 - 09:52
App store icon Play store icon Play store icon
خانەنشینانی سلێمانی لەبارەی دابەشکردنی موچەکانیان ئاگاداردەکرێنەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی ڕایگەیاند، ژمارەیەك خانەنشین شوێنی دابەشکردنی موچەكانیان گوازراوەتەوە و دەبێت لە شوێنی نوێیان ئاگاداربن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئاراز غەریب محەمەد، بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی (دووشەممە 22ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، " ئەو خانەنشینانەی بە ژمارە پێناسی خانەنشینی ژمارە 1/عم دەست پێدەكات تا 20000/عم كرێكار، موچەكانیان گواستراوەتە بانكی پیشەسازی لە گەڕەكی كارێزەوشك."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو خانەنشینانەی ژمارەی پێناسیان 35000 بەرەو سەرە، لە بانكی كشتوكاڵ لە گەڕەكی چوارباخ موچەكانیان وەردەگرن."

 

بەوتەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 25ی شوباتی 2021 کە دەکاتە ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە بڕی لێبڕینی موچە چەند دەبێت.