گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

توێژینەوە: هەڵگرانی جۆرێکی خوێن کەمتر تووشی کۆرۆنا دەبن

2021.02.21 - 23:37
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوە: هەڵگرانی جۆرێکی خوێن کەمتر تووشی کۆرۆنا دەبن

ناس کورد- 

لەنوێترین توێژینەوەى زانستیدا کە لەلایەن زاناکانى فەڕەنساوە ئەنجامدراوە، مەترسى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ سەر هەڵگرانى گروپى خوێنى (O) کەمترە وەکو لەگروپى خوێنەکانى تر ودووچاربون و توندى نیشانەى ئەو نەخۆشیەش لەسەر هەڵگرانى ئەو جۆرە خوێنە کەمترە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەى هەواڵى میدیاکانى فەڕەنسا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا زاناى بەناوبانگى فەڕەنسى ژاک بینیدۆى پسپۆڕى بوارى کۆئەندامى بەرگرى و بەڕێوەبەرى سەنتەرى لێکۆڵینەوەى Inserm لەزانکۆى نانتى فەڕەنسى لەگەڵ چەند زانایەکى تردا توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە و دەرئەنجامەکەشیان لەگۆڤارى ڤایرۆسەکاندا بڵاوکردووەتەوە کە پەیوەندى بە جۆرى گروپەکانى خوێنەوە هەیە لەسەر توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بەپێى ئەنجامى توێژینەوەکە ئەوە دەرکەوتووە، کە مەترسیەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەڕێژەى 25% بۆ سەر هەڵگرانى گروپى خوێنى (O) کەمترە بەراورد بە جۆرەکانى ترى خوێن.

 

هەر بەپێى ئەنجامەکە کە زاناکان لەڕێگەى پشتبەستن بەشیکارى خوێنى توشبووانى چەندین وڵات پێیگەیشتوون ئەوەش دەرکەوتووە گروپى خوێنى (O) زیاتر بەرگرى لەبەرامبەر پەتاکەدا هەیە وەکو لەگروپەکانى تر و پارێزەرتریشە لەناو هەموویاندا.

 

پێشتریش لەتوێژینەوەیەکى  چینیدا کە زاناکانى دانیمارک و ئەمەریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا و بەلجیکا و ئیسپانیا بەشداریان تێدا کردووە لە ئادارى ساڵى ڕابردوو، دوو هەزار و 173 نەخۆش وەکو سامپڵ وەرگیران و لەئەنجامدا دەرکەوت هەڵگرانى گروپى خوێنى +A مەترسى پەتاکەیان بەڕێژەى 20% زیاترە بەپێچەوانەشەوە گروپى خوێنى O- بەڕێژەى 33% مەترسى پەتاکەیان لەسەر کەمترە.