گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عێراق لەبارەى موچەى فەرمانبەرانەوە هەنگاوێک دەنێت و داواش لە هەرێم دەکات پابەند بێت 

2021.02.21 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لەبارەى موچەى فەرمانبەرانەوە هەنگاوێک دەنێت و داواش لە هەرێم دەکات پابەند بێت 

ناس کورد- 

وەزارەتى پلاندانانى عێراق ئاشکرایکرد، سیستمى "کۆدى وەزیفى" دەخەنە کار و دەبێتە هۆى ئەوەى کەس نەتوانێت دوو موچە وەربگرێت لە حکومەت، بەپێویستیدەزانێت هەرێمى کوردستانیش نیازى خۆى بۆ هاتنە ناو ئەو سیستمە پیشان بدات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماهر حەماد، بریکارى وەزارەتى پلاندانانى عێراق (یەکشەممە، 21ى شوباتى 2021) لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵى فەرمى عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردوە ئاماژەى بەوە کرد، دەزگاى ناوەندى بۆ سەرژمێرى سەربە وەزارەتى پلاندانان کار دەکات بۆ چالاککردنى سیستمى "کۆدى وەزیفى".

 

وتیشى، سیستمەکە گرەنتى ئەوە دەکات کە هەرکەس موچە لە حکومەت وەردەگرێت "فەرمانبەر، خانەنشین، گرێبەست، کرێى ڕۆژانە و تۆڕى چاودێرى کۆمەڵایەتى" کۆدێکى تایبەت بەخۆى هەبێت و وردەکاریەکەى لاى وەزارەتى دارایى دەبێت.

 

باسى لەوەشکرد، لە وردەکارى سیستمەکەدا گرەنتى ئەوە کراوە کە کەس نەتوانێت زیاتر لە یەک موچە وەربگرێت، کارتەکە ژمارەیەک و پلەى وەزیفى و موچەکە و سەرجەم وردەکاریەکانى ترى تێدا دەبێت، بۆیە ڕێگرى دەکات لە دوبارە بونەوەى ناو و موچە.

 

بریکارەکەى وەزارەتى پلاندانان ئەوەشى ئاشکرا کردوە، دەستیان کردوە بە کارکردن لەسەر سیستمەکە و قسەیان لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەکانیشدا کردوە، زیاتر لە یەک ملیۆن ژمارە ڕادەستى وەزارتەکان کراوە بۆ ئەوەى ڕێوشوێنەکان تەواو بکەن، دواتر وردەکارى بۆ دەکرێت و لە وەزارەتى دارایى بەسەر سەرجەم تۆڕەکاندا جێبەجێ دەکرێت.

 

ماهر حەماد داواش لە هەرێمى کوردستان دەکات، کە نیازى خۆى بۆ چونە ناو سیستمەکە پیشان بدات.