گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوێندنى باڵاى هەرێم پێوەرەکانى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى دیاریکرد

2021.02.21 - 22:35
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى باڵاى هەرێم پێوەرەکانى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى دیاریکرد

ناس کورد-

 

وەزارەتى خوێندنى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێوەرەکانى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى کوردستانى دیاریکرد، تا دەکرێنە بنەما بۆ هەڵسەنگاندنى زانکۆکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ یەکشەمە 2021/2/21 ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە  کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکان رایگەیاندووە، پێوەرەکانی ڕیزبەندی نیشتیمانی بریتین لە حەوت پێوەر.

 

رونیشیکردووەتەوە، پێوەرەکان بریتین لە لە: دەستەی وانەبێژان (ستافی ئەکادیمی)، توێژینەوەی زانستی، چالاکییە زانستییە نێودەوڵەتی و نیشتمانییەکان (ناوخۆکان)، ڕازیبونی (دلشادبونی) قوتابی/ خوێندکار، دڵنیایی جۆری، چالاکیە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان، کتێبخانە.

 

وەزیرى خوێندنى باڵا وتیشى وەزارەت هەوڵ دەدات بە ئەنجامدانى گۆڕانکارى لەپێوەرەکان، کاریگەرى دروست بکات لەسەر بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و کوالێتى خوێندن لە هەرێمى کوردستان.

 

باسى لەوەشکرد، سەرجەم پێوەر و بنەماکانى تایبەت بە ڕیزبەندى نیشتمانى لەسەر وێبسایتى نور بڵاودەکرێتەوە بۆ ئەوەى زانکۆکان ئاگادارى سەرجەم وردەکارییەکان بن.

 

 جەختیشیکردەوە، بە دروستى کردنى ئەو کێبڕکێ زانستییە هەمو هەوڵێکیان بۆ ئەوە دەبێت کە ئاستى زانکۆکان بگەیەننە خواستى خۆیان و وابکەن پڕۆسەى خوێندن لەناوەندەکانى خوێندنى باڵا بەرزتر بکەنەوە.