ناس کورد-
کونسوڵگەرى چوار وڵاتى ئەوروپى سەردانى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤى هەرێمیان کرد و داواى زانیارى و هەڵوێستى دەستەکەیان کرد سەبارەت بە کەیسى زیندانیکراوانى بادینان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ (یەکشەممە 212ى شوباتى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاویکردوەتەوە، کونسوڵى وڵاتەکانى "فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و هۆڵەندا" سەردانى دەستەکەیان کردوە و لەلایەن زیا بترس سڵێوە سەرۆکى دەستەکەوە پێشوازیان لێکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەردانى کونسوڵى ئەو وڵاتانە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەبارەى ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و بابه‌تی ئازادی ڕاده‌بڕین به‌تایبه‌تی و تیشك خرایه سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئه‌و دواییه‌ی تایبه‌ت به ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوسی ده‌ڤه‌ری بادینان وبڕیاری دادگای هه‌ولێر له‌باره‌ی كه‌یسه‌كانیان.
بەپێی راگەیەنراوەکە، شاندی کونسوڵخانهكان چه‌ند پرسیارێكیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ده‌سته كرد كه تایبه‌ت بوو به ئازادی ڕاده‌بڕین له‌هه‌رێمی كوردستان و كاری ڕاگه‌یاندن و رۆژنامه‌نوسان وسه‌روه‌ری یاسا له‌هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی داگاكان له‌و كه‌یسانه، هه‌روەها داوای زانیاری و هه‌ڵوێستی ده‌سته‌یان كرد له‌باره‌ی كه‌یسی ده‌ستگیركراوانی چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێكی ده‌ڤه‌ری بادینان و بڕیاری دادگای هه‌ولێر له‌باره‌یانه‌وه.
بەپێى ڕاگەیەندراوەکە، زیا بترس سەرۆکى دەستەکە پێى ڕاگەیاندون کە له ساتی یه‌كه‌می ده‌ستگیركردنیان و له ڕێگه‌ی ڕاپۆرتی نوسینگه‌ی دهۆكی ده‌سته‌وه به ووردی چاودێری كه‌یسه‌كه‌یان كردوه له قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه تاوەکو گواستنه‌وه‌ی كه‌یسه بۆ دادگای هه‌ولێر و تاوەکو هاتنه سه‌رخه‌تی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكی ده‌سته و ساتی ده‌رچونی بڕیاری دادگا له‌باره‌ی كه‌یسه‌كه‌وه له چوارچێوه و كاری ده‌سته.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، زیا بترس پێى ڕاگەیاندون سزاكه توانای پێداچونه‌وه‌ی هه‌یه له‌لایه‌ن دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێم و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه و بڕیاری كۆتایی به‌پێی یاسا، هه‌روه‌ها مافی پارێزه‌رانی كهیسهکە بۆ پێداچونه‌وه به سزاكه به‌پێی یاسا.
ڕۆژی 16ی شوباتی 2021 دادگای تاوانەکانی دووی هەولێر سزاى شەش ساڵ زیندانى بۆ هەریەکە لە شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەم دەرکرد.
ئەو بڕیارە کاردانەوەى بەرفراوانى لێکەوتەوە کە تا ئێستاش بەردەوامە.
ڕۆژی پێنج شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەریمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری دادگا بۆ سزادانی چەند ڕاگیراوێک نیگه‌رانى دروست کردووە، بەڵام ئەوە دوا بڕیار نییە.
وتیشى بەپێی یاسا، مافى سزادراوانه تانە لە بڕیاره‌کە بده‌ن، دادگای پێداچوونەوەش یٔەرکیەتی بە پشتبەستن و ڕێزگرتن لە یاسا و مافەکانی مرۆڤ و مافی یاسایی‌ی سکاڵالێکراو و سکاڵاکار، بە کەیسهکهدا بچێتەوە تا هەمووان هەست بکەن وەک یەک مافیان پارێزراوە.
هەروەها رۆژى 19ی شوباتی 2021 ئۆفیسی راگەیاندنی نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە باڵیۆزخانەى ئەو وڵاتە لە هەولێر لەسەر سزادانى دەستگیرکراوانى بادینان هاتە دەنگ و رایگەیاند، دەربارەی پرسی ئازادیی ڕادەربڕین و لەو نێوەندەشدا ئازادی بۆ ڕاگەیاندکاران بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم.
ئۆفیسەکە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، کۆمەڵگا دیموکراتیەکان ڕێز لە ئازادیی ڕادەربڕین دەگرن و پشتیوانی لە توانای ڕاگەیاندکاران دەکەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە بێ ترس لە تۆڵە لێسەندنەوه.
لاى خۆیەوە، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم داواى رێزگرتنی کرد لە سیستەمى دادوەرى، لەیەکەم هەڵوێستیدا دواى سەرهەڵدانى ناڕەزایی بەرفراوان لەسەر بڕیارى سزادانى دەستگیرکراوانى بادینان لەلایەن دادگاوە.