گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێوەرەکانى گۆڕینى دراوى دڕاو لە بانکەکان دیارى کرا 

2021.02.21 - 21:55
App store icon Play store icon Play store icon
پێوەرەکانى گۆڕینى دراوى دڕاو لە بانکەکان دیارى کرا 

ناس کورد- 

بانکى ناوەندى عێڕاق لە چەند ڕێنماییەکدا جۆرى ئەو دراوە کاغەزە خراپبوانە دیارى دەکات کە دەگۆڕدرێنەوە و  ئەوانەشى وەرناگیرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بانکى ناوەندى (یەکشەممە، 21ى شوباتى 2021) لە چەند ڕێنماییەکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاویکردەوە، ئەو دراوانەى وەردەگیرێن بریتیە لەوانەى کە "بەشێکیان ونبووە بەمەرجێک 50%ى زیاتر نەبێت"، هەروەها "ئەوانەى بە قوڕ و ڕەنگ و ڕۆن و زەیت پیسبون"، لەگەڵ "ئەو پارانەى کە تیپیان پێوەیە".

 

ئەوەش هاتوە، ئەو دراوانەى سوتاون یاخود بەهۆى ئەوەى لەژێر خاکدا بوون تێکچون، ئەو دراوانەشى کێشەى چاپیان تێدایە وەردەگیردرێن، لەگەڵ ئەوانەى دوو پارچەن بەڵام ژمارەکەیان جیاوازە.

 

هەرچى سەبارەت بەو دراوانەى کە بانکەکە وەریانناگرێت و مامەڵەیان پێوە ناکات ڕونیکردوەتەوە، ئەو پارانەى نوسین و مۆر و وێنەى زۆریان پێوەیە و شێوەى پارەکەیان گۆڕیوە، هەروەها ئەوانەى بوون بە 6 پارچەوە، لەگەڵ ئەو دراوانەشى کە 50% یان نەماوە یاخود شێواون یاخود کون کراون.

 

بانکى ناوەندى جەختیلەوەشکردوەتەوە، ئەو جۆرە دراوانە مامەڵەیان پێوە ناکرێت و دەکێشرێنەوە و لەناو دەبرێن بەبێ قەرەبوکردنەوەى خاوەنەکەى، لە کاتێکدا ئەگەر خاوەنەکەى بەڵگەى هەبێت کە پارچە ونبوەکەى لەناوچووە، ئەو کاتە بەشێوەیەکى تەواوەتى یاخود ڕێژەیى قەرەبوو دەکرێتەوە.