گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەتح سورە لەسەر داواکەى

’رێککەوتنى سەرەتایی’ بۆ دەنگدان لەسەر بودجە راگەیەنرا..پشکى هەرێم چۆن تێدەپەڕێنرێت؟

2021.02.21 - 21:29
App store icon Play store icon Play store icon
’رێککەوتنى سەرەتایی’ بۆ دەنگدان لەسەر بودجە راگەیەنرا..پشکى هەرێم چۆن تێدەپەڕێنرێت؟

ناس کورد-

تەلەفزیۆنى فەرمى عێراق بڵاویکردەوە، رێککەوتنى سەرەتایی کراوە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەى بودجە لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیەدا، دواى دەرکەوتنى ئاماژەى گەیشتن بە تەوافوق لەسەر بودجە و نەوتى هەرێم.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى تەلەفزیۆنى فەرمى عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئاماژەکان بەرەو ئەوەن تەوافوق بکرێت لەسەر ئەوەى هەرێم  250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى سۆمۆ بکات لە بەندەرى جیهانى تورکى، لەبەرانبەر پێدانى شایستە داراییەکانى.

 

ریاز مەسعودى پەرلەمانتارى هاوپەیمانى سائیرون دەڵێت "نزیکترین و باشترین چارەسەر رادەستکردنى 250 هەزار بەرمیل نەوتە نەک بەهاکەى، پرسەکانى تریش بدرێتە دەست چاودێرى دارایی هەردوولا، دوو رۆژى داهاتووش پرسەکە یەکلادەبێتەوە".

 

تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەسەر پشکى هەرێم رانەگەیەنراوە و لیژنەى دارایی و شاندى هەرێم چاوەڕوانى ئەوەن لایەنە شیعییەکان دوایین پێشنیازى جێگرەوەى دەقە حکومییەکەیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەى تاوتوێی بکەن.

 

ئەحمەد کنانى پەرلەمانتارى هاوپەیمانى فەتح جەختدەکاتەوە، کوتلە شیعییەکان سورن لەسەر رادەستکردنى کۆى نەوتى هەناردەکراوى هەرێم لەبەرانبەر ئەوەى بەغدا شایستەى دارایی کۆمپانیاکان خەرج بکات.

 

هەردوو حکومەتى هەرێم و عێراق لەگەڵ مانەوەى ئەو دەقە حکومییەن کە لە پڕۆژەکەدا جێگیرکراوە و تایبەتە بە رادەستکردنى 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان لەبەرانبەر پشکى 12.67ى هەرێم، بەڵام هەندێ لەلایەنەکان داواى سەرجەم نەوتى هەرێم یان داهاتەکەى دەکەن.  

 

ڤیان سەبرى سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى وتى هێشتا حکومەتى هەرێم هەڵوێستى فەرمى خۆى رانەگەیاندووە لەبەرانبەر ئەو پێشیازە نوێیانەى بەم دواییانە لەم بارەیەوە پێشکەشکراون.

 

تا ئێستا پەرلەمانى عێراق وادەى دانیشتنى تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەى بودجەى 2021 دیارینەکردووە، بەڵام بەوتەى چەند پەرلەمانتارێک ئەگەر هەیە ئەم هەفتەیە دەنگى لەسەر بدرێت.