گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەریتانیا گەنجێکى کورد دیپۆرتدەکاتەوە بەهۆى ’’دەستدرێژی سێکسی’’ بۆسەر کچێکی هەرزەکار

2021.02.21 - 19:28
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا گەنجێکى کورد دیپۆرتدەکاتەوە بەهۆى ’’دەستدرێژی سێکسی’’ بۆسەر کچێکی هەرزەکار

ناس کورد-

 

دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى پەنابەران رایگەیاند، کوڕە کوردێکی تەمەن ۲۳ ساڵ لەبەریتانیاوە دیپۆرتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە پاش ئەوەی تاوانى دەستدرێژی سێکسی بۆسەر کچێکی هەرزەکار بەسەریدا ساغکرایەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دەزگاکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، گەنجەکە تاوانەکەی لە ژورێکی بچوکی پیسدا ئەنجام داوە کە لە نهۆمى سەرەوەی خواردنگەیەکی پیتزادا بووە.

 

باس لەوەشکراوە، هەرچەندە گەنجەکە لەکاتى دادگاییکردنیدا چەندین جار ڕەتیکردەوە کە کارێکی لەو جۆرەی ئەنجام دابێت و وتیشی کە چەندین جار لە شوقەکەی خۆیدا چاوی بە قوربانییەکە کەوتووە، بەڵام بە کۆدەنگی دەستەی شایەتحاڵان پاش سێ ڕۆژ لە دادگاییکردن تۆمەتەکەی بەسەردا ساغبووەوە.

 

دادگا ئاشکرایکرد کە تۆمەتبارەکە درۆی کردووە سەبارەت بە چاوپێکەوتن لەگەڵ قوربانیەکە، تاوانەکە لە پێشتردا ئامادەکاری بۆ کراوە و خواردنەوەی کحولی پێشکەشی قوربانییەکە کردووە، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، تۆمەتبارەکە ناوى س.ج.م لە ساڵی ۲٠۱۷دا کەرکوکی جێهێشتووە و گەیشتووەتە بەریتانیا، بە بڕیاری دادگا سزای ٦٦ مانگ زیندانیکردن و دیپۆرتی بۆ دەرکرا.