گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایى عێراق بانکەکانى ڕاسپارد لەسبەینێوە دەست بکەن بە دابەشکردنى موچە 

2021.02.21 - 17:48
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى عێراق بانکەکانى ڕاسپارد لەسبەینێوە دەست بکەن بە دابەشکردنى موچە 

ناس کورد- 

 وەزارەتى دارایى عێراق بانکەکانى ڕاسپارد، لەسبەینێوە دەستبکەن بەدابەشکردنى موچەى فەرمانبەران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دارایى عێراق (21ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، وەزارەتى دارایى لەسبەینێوە دەست دەکات بە دابەشکردنى موچەى مانگى شوبات. 

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، وەزارەتى دارایى فەرمانى کردووە بە فەرمانگەى ژمێریارى بۆ ئەوەى لەسبەینێوە واتا ڕۆژى (دووشەممە، 22ى شوباتى 2021) دەستبکرێت بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەبارەى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانیشەوە، ماوەیەکە بەرپرسانى حکومەت جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە بۆ لەمەودوا مانگانە دابەشدەکرێت و لەو بارەیەوە د.جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، 25ى ئەم مانگە موچەى فەرمانبەران بەلێبڕینى 21% ەوە دابەش دەکەن.