گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەبارەى یاریکردن بە هێما بازرگانییەکان وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم وەڵامى هاوتا عێراقییەکەى دەداتەوە 

2021.02.21 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى یاریکردن بە هێما بازرگانییەکان وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم وەڵامى هاوتا عێراقییەکەى دەداتەوە 

ناس کورد- 

وەزیرى کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان وەڵامى وەزیرى کشتوکاڵى عێراق دەداتەوە و ڕەتیدەکاتەوە بەهیچ شێوەیەک لە هەرێمەوە یارى بە مارکە و هێما بازرگانیەکان کرابێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم (دووشەممە، 21ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بۆ ڕوداو کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، دڵگرانن بە لێدوانەکانى وەزیرى کشتوکاڵى عێراق و جێى شۆک بووە بۆیان، ئەو لێدوانانە لەکاتێکدایە کە چاوەڕێى ئەوەن ئەو وەزیرە سەردانى کێڵگە پەلەوەریەکانى بکردایە بۆ بینینیان.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، پێشتر هەنگاوەکانى هەرێمى کوردستان پیشانى ئەو وەزیرە دراوە بۆ ڕێگەگرتن لە یاریکردن بە کاڵاکان، ئەوەش لەڕێگەى بەکارهێنانى هێما و ستیکەر لەسەریان، ستیکەرەکەشمان پێشکەش کردون بۆ ئەوەى هەر بەرهەمێک پێوەى نەبێت ڕیگە نەدرێت داغڵى پارێزگاکانى عێراق بکرێت.

 

بێگەرد تاڵەبانى لە بەشێکى ترى وتەکانیدا وتى، تۆمەتەکانى محەمەد خەفاجى، وەزیرى کشتوکاڵى عێراق بەبێ بەڵگەیە و خۆشحاڵ دەبوین بەڵگە پێشکەش بکات بۆ سەلماندنى تۆمەتەکانى، ئەوەش لەپێناو دانانى ئالیەتێکى کارى دروست، بەڵام شێوازى لێدوانەکانى پشتگیرى کەرتى کشتوکاڵ ناکات، بەڵکو زیان لە جوتیاران دەدات.

 

پێشى وایە، پێویست ئەو وەزیرە بەشێوەیەکى فەرمى پەیوەندى پێوە بکردنایە لەو باریەوە، وەک چۆن ڕۆژانە لە ڕێگەى ناردنى نوسراو لە ڕێگەى ئەنجومەنى وەزیرانەوە ڕودەدات، ناکرێت تۆمەت ببەشخرێتەوە بەبێ پەیوەندى فەرمى و پێشکەشکردنى داتا و بەڵگە، پێشى وایە کە ئەگەرى هەیە خەفاجى ئەجێندایەکى سیاسى دیاریکراوى هەبێت.

 

پێشتر محەمەد خەفاجى، وەزیرى کشتوکاڵى عێراق هەرێمى کوردستانى بە ساختەکردنى مریشکى ماوە بەسەرچوو و ناردنى بۆ پارێزگاکانى عێراق تۆمەتبار کردبوو.