کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەیاد عەلاوی ڕایگەیاند، ڕۆشتنى بۆ هەولێر و کۆبوونەوەى لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر داوای عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانى عێراق بووە و پەیوەندی بە کەرتی نەوەتەوە هەبوو. ئەیاد عەلاوی، سهرۆكی ئیئتیلافی وهتهنی عێراقی ڕایگەیاند، "عادل عەبدولمەهدی جەختی لە بوونی کێشەکردەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی لەبارەى هەناردەکردنی نەوت." . بەپێی زانیارییەکانی ناس کوردیش لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمەوە، "دوای جەژنى ڕەمەزان هەرێمى کوردستان شاندێک ڕەوانەى بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى پرسى نەوتەوە." ئەیاد عەلاوی دەشڵێت لە کۆبوونەوەکەدا، بارزانی ئامادەیی خۆی بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکان دەربڕیوە و پێی وتووە، "کوردستان بەشێکى دانەبڕاوە لە عێراق و هەموو تواناکاشمان لە خزمەتی حکومەتى عێراقدا دەبێت." . ڕۆژی پێنجشهممه، 23ی ئایاری 2019، له سهلاحهددین مسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان و ئهیاد عهلاوی، سهرۆكی ئیئتیلافی وهتهنی عێراقی کۆبوونەوە.