گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەکان بخوێنەرەوە

وه‌زاره‌تى ناوخۆى هەرێم دەرگاى دامەزراندن دەکاتەوە

2021.02.21 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
وه‌زاره‌تى ناوخۆى هەرێم دەرگاى دامەزراندن دەکاتەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەرگاى دامەزراندنى بۆ (184) کەس لە پۆلیسى هەولێر کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لەسەر ماڵپەڕى فەرمى خۆى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، پێویستى به‌ دامه‌زراندنى (184) كه‌س هه‌یه‌ وه‌ك پۆلیسى پیاده‌ له‌سه‌ر میلاكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گشتى و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر.

 

مەرجەکان:

 

یه‌كه‌م / پسپورى:

 

  1. ده‌رچووى ناوه‌ندى: (50) كه‌س.
  2. ده‌رچووى ئاماده‌یى (زانستى ، وێژه‌یى، بازرگانى، پیشه‌سازى): (50) كه‌س.
  3. ده‌رچووى په‌یمانگاى كومپیوته‌ر: (25) كه‌س.
  4. بەكالۆریۆس له‌م پسپۆریانه‌ى خواره‌وه‌: (59) كه‌س.

أ‌. بایۆلۆجى.

ب‌. كیمیا.

ت‌. فیزیا.

پ‌. زانستى كومپیوته‌ر / ئه‌ندازه‌یى كومپیوته‌ر.

ج‌. بكالۆریۆس به‌ شێوه‌ى گشتى.

 

دووه‌م/ مه‌رجه‌كانى پێشكه‌ش كردنى داواكارى:

  1. بۆ ره‌گه‌زى نێر درێژى له‌ (170 سم) كه‌متر نه‌بێت ، بۆ ڕه‌گه‌زى مێ له‌ (160 سم) كه‌متر نه‌بێت.
  2. ته‌مه‌نى له‌ (18) ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له‌ (35) ساڵ زیاتر نه‌بێت.

 

سێیه‌م/ هه‌ر (25) كه‌س له‌سه‌ر (1) یه‌ك پله‌ى وه‌زیفى پێشبركى ده‌كه‌ن.

چواره‌م/ دواى پولین كردنى فورمه‌كان به‌ شێوازى تیروپشك ئه‌و (184) پله‌ وه‌زیفیه‌ یه‌كڵاده‌كرێته‌وه‌.

 

کلیک بکە بۆ پڕکردنەوەى فۆڕم