گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوە لەبارەى پڕکردنەوەى ’فۆڕمێکى حزبى’ لەناوەندەکانى خوێندن دەدرێت 

2021.02.21 - 17:15
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوە لەبارەى پڕکردنەوەى ’فۆڕمێکى حزبى’ لەناوەندەکانى خوێندن دەدرێت 

ناس کورد- 

چەند ئەندامێکى لقى سلێمانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان ڕایدەگەیەنن، ماوەیەکە ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرى قوتابخانەکانى سنورەکە بەناوى نوێکردنەوەى فۆڕمى سەندیکاوە فۆڕمى حیزبى بەمامۆستایان پڕ دەکەنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ژمارەیەک لە ئەندامى لقى سلێمانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان (21ى شوباتى 2021) لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێرى "ناس کورد" ئامادەى بوو، رایانگەیاند "لەم بارودۆخە نەخوازراوەى هەرێمى کوردستاندا بەردەوام کەرتى پەروەردە بێ کاریگەر دەکرێت و بەناوى نوێکردنەوەى ئەندامێتى سەندیکاوە فۆڕمێک لەناوەندەکانى خوێندن بەمامۆستایان پڕ دەکرێتەوە و ئەو فۆڕمەش پەیوەندى بەناسنامەى یەکێتى مامۆستایانەوە نیە و فۆڕمى حیزبییە". 



دەشڵێن، لەبرى ئەو هەنگاوانە کێشەکانى بەردەم کەرتى پەروەردە چارەسەر بکەن وجەختیش لەسەر ئەوە دەکەن ئەو فۆڕمەى کە لەڕێگەى هەندێ بەڕێوەبەرى حزبییەوە بەمامۆستایان پڕ دەکرێتەوە پەیوەندى بەناسنامەى یەکێتیەکەیانەوە نیە.

 

باسیان لەوەش کرد، ئەوان وەکو لقى سلێمانى یەکێتى مامۆستایان لیژنەیەکى تایبەت پێکدەهێنن و فۆرمێکى تایبەت بەنوێکردنەوەى ناسنامەى مامۆستایان دروستدەکەن و لەڕێگەى پەروەردەکانەوە دابەشدەکرێت بەسەر سەرجەم قوتابخانەکاندا.



لەوەڵامى ڕۆژنامەنوسانیشدا چۆن پەروەردە ڕێگەى داوە بەپڕکردنەوەى ئەو فۆڕمە حیزبیە لەناوەندەکانى خوێندندا، ئەندامانى لقى سلێمانى ئەو یەکێتیە وتیان "ئەوەى کە کراوە پەیوەندى بەبەڕێوەبەرایەتى پەروەردەکانەوە نیە و فۆڕمەکە لەلایەن هەندێ بەڕێوەبەرى حیزبیەوە مامۆستاکان دەبەنە دەرەوە و لەچەند هۆڵێک فۆرمەکە بەمامۆستایان پڕ دەکەنەوە.

 

ئەوەشیان خستە ڕوو، ئەو بەڕێوەبەرانەى کە بەو شێوەیە دەیانەوێت فۆرمەکە بەمامۆستاکانیان پڕ بکەنەوە فێڵیان لێ دەکەن و بەناوى پڕکردنەوەى فۆرمى یەکێتى مامۆستایانەوە ئەو کارە دەکەن ئەوەش ئامارێکى حیزبیە بۆخۆیان و نەدەبوو لەڕێگەى بەڕێوەبەرى قوتابخانەکانەوە بکرێت.

 

ئەو ئەندامانەى لقى سلێمانى یەکێتى مامۆستایان ئەوەشیان ڕوونکردەوە، ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرى قوتابخانەکان بۆ ئەوەى خۆیان بسەلمێنن لەبەردەم حیزبەکانیاندا هەستاون بەو کارە و نوێکردنەوەى فۆرمى یەکێتى مامۆستایانیش لەڕێگەى گشتاندنێکەوە دەکرێت کە پەروەردەکان پێیهەڵدەستن.