گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لەگەڵ گۆڕان و یەکێتى تاوتوێى دەکەین’’

فازڵ میرانى وردەکاریی هەوڵێکى بۆ دروستکردنى هاوپەیمانێتى ئاشکراکرد

2021.02.21 - 16:48
App store icon Play store icon Play store icon
فازڵ میرانى وردەکاریی هەوڵێکى بۆ دروستکردنى هاوپەیمانێتى ئاشکراکرد

ناس كورد-

 

فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبی سیاسی پارتى رایگەیاند، عەممار حەکیم بۆ نزیککردنەوەى کورد هاتووە لەبەشێک لە لایەنە شیعیەکان، بەتایبەت بۆ ئەوەى زۆرینەیەکى شیعى و سوننە و کورد هاوپەیمانێتییەک پێکبهێنن بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میرانى ئەمڕۆ یەکشەممە لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان لە پەراوێزى سەردانى عەممار حەکیم بۆ مەکتەبی سیاسی پارتى وتى "عەممار حەکیم بۆ نزیککردنەوەى پێکهاتەى سیاسی کورد لەگەڵ بەشێک لە شیعەکان هاتووە، چونکە ئەوانیش یەک نین و هێزى جیاجیان".

 

وتیشى "ئەوان مەبەستیانە زۆرینەیەکى شیعە و زۆرینەیەکى کورد و زۆرینەیەکى سوننە هاوپەیمانێتییەک دروستبکەن بۆ ئەوەى لەم هەڵبژاردنەدا سەربکەون".

 

فازڵ میرانى باسى لەوەشکرد، لەگەڵ یەکێتى و گۆڕان تاوتوێی ئەو داواکارییە دەکەن "پێمان باشە هەوڵى هاوپەیمانێتییەکى وا بدەین، بەڵام لەسەر بەرنامەیەک رێکبکەوین، دەستکارینەکردنى دەستور یەکێک لەسەرەکیترین داواکارییەکانى کورد دەبێت".