گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نێچیرڤان بارزانى: سوننە و شیعە بەبێ کورد ناتوانن هاوسەنگى دروستبکەن

2021.02.21 - 16:29
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى: سوننە و شیعە بەبێ کورد ناتوانن هاوسەنگى دروستبکەن

ناس کورد-

 

نێچیرڤان بارزانى ئامادەیی هەرێمى نیشاندا بۆ ئەنجامدانى گفتوگۆى راشکاو بەمەبەستى "راستکردنەوەى" پڕۆسەى سیاسی عێراق و جەختیکردەوە سوننە و شیعە دەزانن هیچ یەکێکیان بەتەنها و هەردوکیشیان بەبێ کورد ناتوانن هاوسەنگى دروستبکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نیچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە لەوتارێکدا لە رێوڕەسمی "شەهیدی نیشتمان" لە هەولێر بەبۆنەی 18ـەمین ساڵیادی شەهیدکردنی محەممەد باقر حەکیم وتى زەمینەیەکى باش هەیە بۆ بەهێزکردنەوەى پەیوەندییەکانى کورد و هێزە شیعییەکان، بەبەشدارى سوننەکان، چونکە بەبێ بەشدارى ئەوان هەموو پڕۆسەیەک ناتەواو دەبێت.

 

وتیشى "ئامادەین پێکەوە دابنشین و گفتوگۆ بکەین لەسەر بنەماى ئەوەى کێشەى هەر پێکهاتەیەک نابێتە سەرکەوتن بۆ هەر پێکهاتەیەکى دیکە، بەڵکو کاریگەرى خراپى دەبێت".

 

نیچیرڤان بارزانى جەختیکردەوە، هەردوو پێکهاتەى عەرەبی عێراق لە سوننە و شیعە دەزانن هیچ یەکێکیان بەتەنها و هەردوکیشیان بەبێ کورد ناتوانن هاوسەنگى دروستبکەن، بۆیە هاوبەشى هەموو پێکهاتەکان بۆ بەڕێوەبردنى عێراق تاکە رێگەیە بۆ بەڕێوەبردنى سەرکەوتوانە.

 

"نابێت هیچ پێکهاتەیەک چاوەڕوانى لەناوچوونى پێکهاتەیەکى دیکە بکات چونکە بێهودەیە، ئامادەین بۆ دەستکردن بە گفتوگۆیەکى جدى و راشکاو بۆ راستکردنەوەى پڕۆسەى سیاسی عێراق"، نێچیرڤان بارزانى وایوت.