گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

’’وەزیری پێشمەرگە نیگەرانە و هەنگاوەکانی چاکسازیش خێراتر دەکرێن ’’

2021.02.21 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
’’وەزیری پێشمەرگە نیگەرانە و هەنگاوەکانی چاکسازیش خێراتر دەکرێن ’’

 

ناس کورد-

وەزیری پێشمەرگە و راوێژكارانی باڵای سه‌ربازیی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێم کۆبوونەوە و تیایدا باس لە جێبه‌جێكردنی خێراتری بڕگه‌ و به‌رنامه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا کرا، هاوکات وەزیری پێشمەرگە نیگەرانی خۆی نیشاندا لە پاشەکشەکردنی عێڕاق لە دروستکردنی چەند ناوەندێکی هاوبەشی هەرێم و بەغدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی شوباتی 2021، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیکرد لە جەنەڕاڵ کەڤن کۆپسی، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و جەنەراڵ پرینسیپێ، جێگر و نوێنەری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی سەربازی.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا دوایین پێشهاتە سەربازییەکان و مەترسی سەرهەڵدانەوە و جمۆجۆڵه‌ نائاساییه‌كانی تیرۆرستانی داعش به‌دیاریكراوی لە ناوچە كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، ڕایگەیاند، دۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێم ده‌خوازێت هه‌مووان پێكه‌وه‌ رووبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌كان ببینه‌وه‌، هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە لە دروستکردنی چه‌ند ناوەندێکی هاماهەنگی سەربازی لە گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بەرگری عێراق تا به‌یه‌كه‌وه‌ رێگری لە هەموو جۆرە کرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی و ئاژاوەگێری بگیرێت، کە ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە دەشێوێنێت."

 

وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکردووە، "جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌، كه‌ له‌میانی دانوستانه‌كاندا وێڕای لێتێگه‌یشتنی باش كه‌چی له‌مدوایه‌دا جۆرێك له‌كه‌مته‌رخه‌می و پاشه‌كشه‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌نی عیراقی و به‌روونی هه‌ست به‌و سستیه‌ و راگرتنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ ده‌كه‌ین."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، پڕۆسەی رێفۆرمی سه‌ربازی و خۆڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و پرسی بنکە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق گفتوگۆی لە بارەوە کرا و وەزیری پێشمـەرگە، بە گرنگیەوە باسی لە پڕۆسەی چاکسازی کرد لە وەزارەتی پێشمەرگه‌ كرد و رۆڵی راوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌هاوكاری و هه‌مه‌هانگی رێفۆرمی سه‌ربازی به‌رزنرخاند.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، جەنەڕاڵ کۆپسی، ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کردووە لە پڕۆسەی چاکسازی هێزەکانی پێشمەرگە و هەوڵەکانیان بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان و بەردەوام بوونیان لە هەنگاونان بەرەو چاکسازی زیاتر، هاوكات له‌سه‌ر پرسی سەرهەڵدانەوە و مه‌ترسیه‌كانی تیرۆرستانی داعش ڕایگەیاند، "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ رووبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکەدا بۆ ئەم مەبەستەش هەموو پشتیوانیەکی لۆجیستی و سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکان دەکەین و دەمانەوێت تیرۆر و تیرۆرستان بنبڕ بکەین و ئەمەش بە هەوڵی هەموان دەبێت."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، كۆبوونه‌وه‌کە دووپاتیكرده‌وه‌ له‌ به‌رده‌وامیدان به‌ گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌سه‌ر ته‌واوی پرسه‌كان و جێبه‌جێكردنی خێراتری بڕگه‌ و به‌رنامه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.