گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

وەزارەتی ڕۆشنبیری لەسەر پێنەدانی ژمارەی سپاردن بە کتێبەکەی جەلالی سام ئاغا ڕوونکردنەوە دەدات

2021.02.21 - 15:06
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی ڕۆشنبیری لەسەر پێنەدانی ژمارەی سپاردن بە کتێبەکەی جەلالی سام ئاغا ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

لەسەر پێنەدانى ژمارەى سپاردن بە کتێبێکى جەلالى سام ئاغا، وەزارەتى ڕۆشنبیریى دەڵێت، هۆکارەکە ئەوەیە نابێت فەرمانبەرێک پۆستەکەى بۆ ئاشکرا کردنى ئەو بەڵگە و دیکۆمێنتەکانە بەکاربهێنێت کە دەکەونە بەردەستى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەماوەی ڕابردوودا، جەلالی سام ئاغا، سەرۆكی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، سەرقاڵی نوسینی کتێبی بیرەوەرییەکانیەتی، بەڵام لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بەو وەزارەتە ژمارەی سپاردنی پێنادرێت.

 

لەوبارەیەوە نامیق هەورامى، وتەبێژى وەزارەتى ڕۆشنبیرى هەرێمى کوردستان (یەکشەممە 21ى شوباتى 2021) بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند " کەسێک لەپۆستێکى ئیداریدا بێت، دوای ئەوەی لەو شوێنە نامێنێت، بۆى نیە ئەو بەڵگە و دیکۆمێنتانەى کە کەوتوونەتە بەردەستى بڵاویان بکاتەوە، چونکە لەبەڕێوەبرندا هەندێک دیکۆمێنیت هەن بۆ بڵاوکردنەوە نین و ئەوە دەبێتە بەکارهێنانى شوێن بۆ مەبەستى تر".

 

هەورامى جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، بەپێى یاسا بەرکارە کارگیڕییە و ئیدارەکانى هەرێم، فەرمانبەر لەکاتى بەردەوامى لەپیشەکەى و دواى پیشەکەشى بۆى نیە ئەو دیکۆمێنتانەى کە لەچوارچێوەى کارى ئیداریدا بەدەستى خستوون بەکاریان بهێنێت، چونکە ئەوە دەچێتە چوارچێوە قەدەغە کراوە ئیدارییەکانەوە.

 

لەبارەی بڵاوکردنەوەی کتێبەکەوە، جەلالی سام ئاغا دەڵێت، ئەو گەندەڵییەی ئێستا هەیە لە 15 ساڵی ڕابردوودا نەبووە و گەندەڵی هەموو سنوورەكانی بەزاندووە و بەهای بۆ هیچ شتێك نەهێشتووەتەوە.

 

هاوکات لەکاردانەوەیەکدا ئاسۆس هەردى ڕۆژنامەنوسى دیارى هەرێمى کوردستان لەفەیسبوکى خۆی نوسیوویەتى، "  لە پەنا گوێی یەکێتیدا کە بەرپرسانیان لێدوانى قەبە لەسەر زیندانیکراوانى بادینان دەدەن، کەچى  ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی کتێبێک دەگیرێت، ئەویش کێ نووسیویەتی؟ کاک جەلالی ساماغا کە ساڵانێکی دوورودرێژ لە ئیدارەکەی خۆیاندا نموونەیەکی دەگمەنی پاکی و دڵسۆزی بووە" ."