گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕاگەیەنراوێک لە وەزیری تەندروستیی هەرێمەوە

2021.02.21 - 14:44
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە وەزیری تەندروستیی هەرێمەوە

ناس کورد-

وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە و ڕۆژانەش توشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو تۆماردەکرێت، داواش لە هاووڵاتیان دەکات، بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە ئاگاداری خۆیان و منداڵەکانیان بن و خۆیان بپارێزن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، "هاووڵاتیانی بەڕێز، ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە بەرزبوونەوەدایە، حالەتەکانی گومانلێکراو بە تووشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دڵنیاکرایەوە کە بوونی هەیە و ڕۆژانە ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە دەستنیشان دەکرێت و گواستنەوەی خێراترە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تکایە ئاگاداری خۆتان و منداڵەکانتان بن، لەبەرکردنی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر تا ئێستاش گرنگترین ڕێکاری خۆپارێزیە، هەموومان پێکەوه دەتوانین دۆخەکە تێپەڕێنین، پابەندبوونی هاوڵاتیان ڕێکاری سەرەکی کەمکردنەوەی ترسناکیە."

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی شوباتی 2021، بۆ یەکەمجار پێنج حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاو لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا.

 

د. ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "جیاوازی ئەم نەوە نوییەی کۆرۆنا تەنها ئەوەیە کە خێراتر دەگوازرێتەوە لە نەوە کۆنەکە، هەروەها نەوە کۆنەکە زیاتر کاریگەری لەسەر کەسانی سەروو 30 ساڵ هەبوو، بەڵام ئەم نەوە نوێیە کاریگەرییەکەی لە تەمەنێکی خوارتر لە 30 ساڵیش دەردەکەوێت، جگە لەوە تاوەکو ئێستا هیچ جیاوازییەکی دیکەی نەدۆزراوەتەوە."  

  

وتیشی، "بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە و هەندێک بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە دەربکرێت."  

  

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی ئێمە پێشنیازمان کردووە ئەوەیە کە هاتووچۆ لەگەڵ شارەکانی عێراق سنوردار بکرێت و هەندێک ڕێکاری وەک ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئەو کەسانەی هاتوچۆ دەکەن ئەنجام بدرێت."  

  

دەربارەی پێشنیازکردنیان و هەڵوێستیان بۆ داخستنی قوتابخانەکان و قەدەغەی هاتوچۆ، بریکاری وەزارەتی تەندروستی وتی، "هیچ پێشنیازێکمان نەکردووە بۆ داخستنی قوبابخانەکان و تاوەکو ئێستاش هیچ بڕیارێک بۆ قەدەغەی هاتوچۆ نییە."  

  

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی ئەوەشی ئاشکراکرد، لەسەرەتای مانگی داهاتوودا بڕێک لە ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان و سەرەتاش بەو کەسانە دەدرێت کە لە هێڵی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکەدان.