گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی عەمار حەکیم لەگەڵ مەسرور بارزانی و هۆکاری سەردانەکەی بۆ هەرێم

2021.02.21 - 14:17
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی عەمار حەکیم لەگەڵ مەسرور بارزانی و هۆکاری سەردانەکەی بۆ هەرێم

ناس کورد-

عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتیی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عیراقیون، ڕایگەیاند، پشتگیریی ئەو ڕێککەوتنە دەکەن کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵیدا هاتووەتە ئەنجامدراوە و جەختی لەوەشکردووەتەوە، هەرێمی کوردستان بە دۆست و هاوپەیمانیی خۆیان دەزانن و پێویستە دەستور بکرێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ ( یەکشەممە 21ی شوباتی 2021) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتیی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عیراقیون کرد. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە، عەمار حەکیم ڕایگەیاندووە، "هەرێمی کوردستان بە دۆست و هاوپەیمانیی خۆمان دەزانین و پێویستە دەستوور بکرێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی".

 

حەکیم، جەختیلەوەشکردوەتەوە، "ئێمە پشتگیریی ئەو ڕێککەوتنە دەکەین کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی هاتووەتە ئاراوە، لەسەر بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 و هیوادارین لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ، دەنگی لەسەر بدرێت".

 

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە هەرێم، هەمیشە لەگەڵ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بووە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی تایبەتمەندی و قەوارەی فیدراڵی هەرێم و لەبەرچاوگرتنی پرنسیپەکانی هاوسەنگی و شەراکەت و سازان.

 

هاوکات، فازیل میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ( یەکشەممە 21ی شوباتی 2021) لەو بارەیەوە بە میدیای حیزبەکەی ڕاگەیاندووە، "سەید عەممار وەك عراقیون مەبەستی سەرەكیی ئەوەیە هەوڵ بدات گردبوونەوەیەكی عێراقی دروست بكات كە لەدەرەوەی نەتەوە و تایفی بێت، ئەگەر بكرێت شتێكی باشە بۆ پێش هەڵبژاردن، زۆرینەیەكی شیعە لەگەڵ زۆرینەیەكی سوننە لەگەڵ زۆرینەیەكی كورد دروست بكەن".

 

دوێنێ شەممەش، عەمار حەکیم لە سلێمانی لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبووەوە.