گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

مشتومڕی عەبادی و نوجێفی لەسەر هێنانی سوپای توركیا بۆ عێراق بەردەوامە

2021.02.21 - 14:06
App store icon Play store icon Play store icon
مشتومڕی عەبادی و نوجێفی لەسەر هێنانی سوپای توركیا بۆ عێراق بەردەوامە

ناس کورد- 

دواى وەڵامەکەى هاوپەیمانێتیەکەى عەبادى، ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى پێشووترى نەینەوا جارێکیتر لەسەر هێنانى سوپاى تورکیا بۆ ناو خاکى عێراق، عەبادى تۆمەتبار کرد و لێدوانێکى ناوبراوی بڵاوکردەوە کە باس لەهەماهەنگى سەربازیى ئەنکەرە دەکات بۆ لێدان لە داعش لە چەند ناوچەیەک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆییەى کە ئەسیل نوجەیفى لەپەڕەى خۆى لەفەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (21ى شوباتى 2021) کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانی نێوان حەیدەر عەبادى، سەرۆک وەزیرانى پێشووتر و هەروەها داود ئۆغڵۆى، سەرۆک وەزیرانى پێشووترى تورکیایە و لەو کۆنگرەیەدا هەردوولا باس لەهاریکارییە سەربازییەکان دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش.

 

پێشتریش لەچاوپێکەوتنێکیى تەلەفزیۆنیدا ئەسیل نوجەیفى، حەیدەرى عەبادى، سەرۆک وەزیرانى پێشووترى عێراقى بەوە تۆمەتبار کرد بەپاساوى هەماهەنگى شەڕى بەرەنگاربوونەوەى داعش سوپاى تورکى هێناوە بۆ ناوچەى بەعشیقە لەپارێزگاى موسڵ و دواتریش نکۆڵى لێکردووە کە سوپاى تورکیا لەو ناوچەیەدا بوونى هەبوبێت.

 

لەوەڵامێکیدا هاوپەیمانى نەسڕ بەسەرۆکایەتى حەیدەر عەبادیش دوێنێ شەممە، قسەکانى ناوبراوى بەبێ بنەما وەسف کرد.

 

لەڕاگەیەنراوێکدا ئایات موزەفەر، وتەبێژى هاوپەیمانێتیەکەى عەبادى ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، قسەکانى ئەسیل نوجەیفى بەوەى عەبادى سوپاى تورکیاى هێناوە بێ بنەمایە و بۆ بەمەست ئەو تۆمەتانە بڵاو دەکاتەوە.

 

دەشڵێت، هەموولایەک دەزانن سوپاى تورکیا دەمێکە هاتووەتە ناو خاکى عێراقەوە و هەر لەسەر دەمى ڕژێمى پێشوودا چوونەتە ناوچەى بەعشیقە، بەڵام حکومەتى عێراق بەسەرۆکایەتى عەبادى لە 12ى مانگى تشرینى دووەمى ساڵى 2015 یاداشتنامەى ناڕەزایەتى لەسەر ئەو کارە بەفەرمى گەیاندووەتە ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى و ناڕەزایەتى بوونى سوپاى تورکیاى لەهەرێمى کوردستان و شارى موسڵ دەربڕیوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، بوونى ئەو سوپایە پێشێلکارییە و ئەردۆگانیش لەوەڵامدا وتوویەتى ئەو هێزە پێشتر بەڕێککەوتنێک لەو ناوچانە جێگیرکراون.

 

وتەبێژەکەى هاوپەیمانێتیەکەى عەبادى جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، کە عەبادى لەڕووى ناوچەیى و نێودەوڵەتیەوە زۆر لەدژى ئەو کارە جوڵاوە و سەرکەوتووش بووە لەدەرکردنى بڕیارى ئیدانەکردنى بوونى ئەو هێزانە ئەوەش لەکاتێکدا بووە خەڵکانى تر بەرگریان لەبوونى ئەو هێزانە کردووە لەسەر خاکى عێراق.