گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

وردەکاریی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە هەولێر کە حەوت ئەندامی خێزانێکی تێدا بووە قوربانی

2021.02.21 - 13:45
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی ڕووداوێکی هاتوچۆ  لە هەولێر کە حەوت ئەندامی خێزانێکی تێدا بووە قوربانی

 ناس کورد-

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (یەکشەممە 21ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "شەوی ڕابردوو لەکاتژمێر 12 ئوتومبیلێکی جۆری شۆفرلێت لەشەقامی هەولێر خەبات لە پشت 120مەتری بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنتڕۆلی لەدەستدا و بەرەو دورگەی ناوەندی شەقام چوو و خۆی کێشا بەستونێکی کارەبا و بەردەوام بوو لەسەر ڕۆیشتن لەنێوان دارەکانی جوانکاری شەقام تاکو گەیشتە ستونێکی تری کارەبا ئەویشی خست و پەڕیەوە بۆ سایدی هاتن بۆ هەولێر و پاش کەمێک ڕۆیشتن جارێکی تر بەسەر دورگەی ناوەند کەوتەوە ئینجا وەستا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەداخەوە لەئەنجامی ڕوداوەکەش دوو منداڵ کە سەرنشین بون گیانیان لەدەستدا 5 کەسی تریش برینداربوون کە دایک و باوک و خوشک و برای یەکتر بوون و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە."

 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەشڵێت، "دورترین کۆتایی کە ئەو ڕێگایە بتگەیەنیت قەزای خەباتە کە 40 کم دورە لەو شوێنە کە ئەگەر بەخێراییەکی ئاسایی بۆی بچێت بەماوەی نیو کاتژمێر پێی دەگەیت و ئەگەر بەخێرایی سەرو 120کم بڕۆیت وەکو خێرایی ئەو شۆفرلێتە، لەوانەیە 5 خولەک گل بدەیتەوە، باشە زووتر گەیشتن بە 5 خولەک ئەوە دەهێنیت ئەو هەموو کارەساتەی بۆ بنێیتەوە؟ ئەوە دەهێنێت مناڵەکانتی بۆ بکەیتە قوربانی؟، ئەو دوو پرسیارە تەنها بۆ ئەو باوکە نیە کە ئەو کارەساتەی نایەوە، بەڵکو بۆهەمووانە."