ناس كورد_
مەفرەزەکانی پۆلیسی كوردسات سەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاگەیاندنو پەیوەندییەکانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ (21 شوباتی 2021) ڕایگەیاند، کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک تۆمار کردووە (تەمەن 27 ساڵ) کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبهتییهکانی لێکردبوو ئەگەر پهیوهندییهكهی بهردهوام نهبێت لهگهڵیدا.
بەیاننامەكەی پۆلیس ئاماژەشی بەوەكردووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تۆمەتبارەكە دۆزراوەتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیر كراوە، لەئێستادا ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.