ناس كورد_
عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە دوو دیداری جیاوازدا، لەگەڵ مسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە شاری هەولێر كۆبوویەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەممار حەكیمی سەرۆكی هاوپەیمانێتی عێراقی و ڕێبەری ڕەوتی حیكمە ڕایگەیاند شەممە (20 شوباتی 2021) ڕایگەیاند، بۆیە هاتووەتە سلێمانی تا جەخت لە پەیوەندی قووڵ و مێژویی كورد و بنەماڵەی حەكیم بكاتەوە و وتی، "كاتی دوورەپەرێزی نییە".
حەكیم لە وتەیەكدا لە ساڵیادی تیرۆركردنی محەمەد باقر حەكیم كە بە ڕۆژی شەهیدی عێراقی دانراوە و (20 شوباتی 2021) لە هۆڵی تەلاری هونەری سلێمانی یادی کرایەوە ڕایگەیاند، "بۆ ئەوە هاتووین لەگەڵتان بین بە كورد و عەرەبەوە لە ڕیزێكی هاوبەشدا كە عێراقە و وڵاتی هەموومانە و قوربانیمان پێكەوە بۆ داوە."
وتیشی، "هێز لە دوورەپەرێزی و دابڕاندا نییە بەڵکو لە پڕۆژەی دەوڵەتدایە كە بەغدا و پارێزگاكان و هەرێم پێكەوەبن، هێز لە هاوڵاتیبووندایە نەك تایفەگەری"، هەروەها داوای دەستپێكردنی سەردەمێكی نوێی كرد لە عێراق. باسی لەوەشكرد "دەوڵەت بە حەساسیەت و هەڵچوون دروست ناكرێت بەڵكو بەپەیوەندی هاوبەشی پێكهێنەرەكانی دەبێت". دروستكردنی هاوپەیمانێتییەكی بەفراوانی نا تایفی بە پێویست زانی بۆ ئەم قۆناغە.