گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە مەرجەکەی چییە

زە ڕۆک: بە مەرج خۆم بۆ پۆستى سەرۆکایەتى ئەمریکا دەپاڵێوم

2021.02.21 - 10:39
App store icon Play store icon Play store icon
زە ڕۆک: بە مەرج خۆم بۆ پۆستى سەرۆکایەتى ئەمریکا دەپاڵێوم

ناس کورد-

دواین جۆنسۆن ناسراو بە "زە ڕۆک" زۆرانبازى پێشووى پیشەگەرانى WWEى ئەمریکى و ئەکتەرى ناسراوى ئەمریکى دەڵێت، خۆى بۆ پۆستى سەرۆکایەتى ئەمریکا دەپاڵێوێت، بەڵام مەرجى هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەى USA Today (شەممە 20ى شوباتى 2021) لە زارى "دواین جۆنسۆن" بڵاویکردوەتەوە، "لە داهاتوودا بیر لە خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سەرۆکایەتى دەکەنەوە، بەڵام ئەگەر خەڵک بیەوێت و ئەوەشم بە جدییە."

 

وتیشى، بە هیچ شێوەیەک لە شێوازەکان قسەکەم موجامەلە نییە و ئەوە بۆ خەڵک دەگەڕێتەوە، بۆیە چاوەڕێم و گوێ دەگرم، دەستم دەخەمە سەر ترپەى دڵم و گوێ دەنێم بە زەوییەوە."

 

دواین جۆنسۆن لە گفتوگۆیەکى تردا لەگەڵ ڕۆژنامەى The Sun باسى لەوە کردووە، "کراوە دەبم بۆ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سەرۆکایەتى ئەمریکا."

 

زە ڕۆک لەساڵى 2004 وازهێنانى لە زۆرانبازى ڕاگەیاند و چووە بوارى نواندن و ئێستا یەکێکە لە ئەکتەرە دیار و گرانەکانى سینەماى ئەمریکى ناسراو بە "هۆڵیود"، بەپێى داتاکان دواینى تەمەن 48 ساڵ خاوەنى نزیکەى 300 ملیۆن دۆلارە.