گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

’’کێ دەستێوەردان لە دادگا دەکات؟’’.. ’’یەکێتی ڕازییە’’

2021.02.21 - 10:23
App store icon Play store icon Play store icon
’’کێ دەستێوەردان لە دادگا دەکات؟’’.. ’’یەکێتی ڕازییە’’

ناس کورد-

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا لەژێرناونیشانی "کێ دەستێوەردان لە دادگا دەکات" چۆنێتی دابەشکردنی دامەرزاوە دادوەرییەکانی لە نێوان پارتی و یەکێتی بڵاوکردەوە و دەشڵێت، یەکێتی هیچ سەرۆکێکی دادگای نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمەساڵح لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی نوسیویەتی، پارتی و یەکێتی دامەزراوە دادوەرییەکانیان لەنێوان خۆیان دابەشکردووە و سەرۆکی سەرجەمیان پارتی-ین و یەکێتیش بەوە ڕازییە. 

 

دەقی نوسینەکەی عەلی حەمەساڵح:

 

کێ دەستێوەردان لە دادگا دەکات!!

پارتی و یەکێتی سەرۆکی دامەزراوەکانی داوەریان لە نێوان خۆیاندا دابەشکردوە پێنج بۆ پارتی و سفر بۆ یەکێتی، ئێستاش باسی سەربەخۆی دادگا دەکەن بە دوو چیرۆکی جیاواز!

 

چەند ڕۆژێکە ئەوانەی دادگایان لە نێوان خۆیاندا دابەشکردوەو بەتەواوی حیزباندویانە، باس لەسەربەخۆی دادگا دەکەن،  بە دوو ئاراستەی جیاواز..

 

بەشێک لەمانە خۆیان پێشتر پشکپشکێنەیان کردوەو ئێستا دەڵێن: دەبێت دادگا سەربەخۆیانە بڕیاربدات! تەنانەت ھەیە لەم پشکپشکێنە بە ھیچ ڕازی بوە!!

 

بەشێکی تر ئەوانەن،  کە دادگا ئێستا لە ژێر ھەژمونی ئەواندایەو  دەڵێن: نابێت ڕەخنە لە حوکمی دادگا بگرن و ئەوە دەستێوردانە!

 

دەستێوەردان ئەوەیە ھەموو دامەزراوە دادوەریەکان بکەیت بە حیزبی!!

 

چۆن  پارتی و یەکێتی دامەرزاوەکانی دادوەریان لە نێوان خۆیاندا دابەشکرد، پێنج سەرۆک بۆ  "پارتی" و  ھیچ بۆ "یەکێتی".

 

یەک: داگای پێداچونەوە (تەمیز)

لە ١٤ دادوەر پێکدێت

سەرۆک ( پارتی) دوو جێگری ھەیە یەک پارتی و یەک یەکێتی...

لە ١٢ی ٦ ی ٢٠١٨ ەدا، پارتی و یەکێتی پێنج بە پێنج بۆ پارتی و یەکێتی لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دابەشیان کرد..

لەگەڵ داوەر ڕزگار محممەد ئەمین (ناڵێم حیزب دایناوە)

 

دوو: ئەنجومەنی داوەری

لە نۆ ئەندام پێکدێت

سەرۆک پارتیەو دوو جێگری ھەیە،  یەکیان "پارتی" و ئەوی دیکە "یەکێتی" .( ھەمان سەرۆک و جێگری تەمیزن)

سەرۆکی داواکاری گشتی" پارتی" و سەرۆکی سەرپەرشتاری دادوەری "پارتی"..

چوار ئەندامی دادگای  تێھەڵچونەوە(ئستئناف) کە دوانیان"پارتی" و دوانیان" یەکێتی"

 

سێ: ئەنجومەنی شورا..

لە پازدە کەس پێکدێت و سەرۆک "پارتیە"، پێشتر لەسەری یەکێتی ئەژماردەکرا، کە بوە ئەندامی تەمیز جێگرەکەی ڕۆشتە جێگای..

 

چوار: سەرۆکی داواکاری گشتی" پارتی"

پێنج: سەرۆکی سەرپەرشتاری دادوەری "پارتی"

دادگای تێھەڵچونەوە( ئستئناف)

سەرۆکی سلێمانی " یەکێتی"

سەرۆکی گەرمیان" یەکێتی"

سەرۆکی ھەولێر " پارتی"

سەرۆکی دھۆک " پارتی"

 

چی تێگەشتین؟

-لە نێو ئەم دادوەرانەدا کەسی باش ھەن، بەڵام واقعێک ھەیە پارتی و یەکێتی دابەشیان کردوەو لە پشکی ئەوان دەستبەکاربون..

 

-" پارتی" سەرۆکی دادگای پێداچونەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکی داواکاری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەنی شوراو و سەرۆکی سەرپەرشتاری دادوەری لەلایە و یەکێتی ھیچ سەرۆکێکی لەلانیە و ڕازیشە!

 

-لە ئەنجومەنی داداوەری و تەمیز، پارتی زۆرینەیەو یەکێتی بە کەمینەو ڕازیە..

 

-لە دادگاکانی تێھەڵچونەوە ھەریکەو سەرۆکی زۆنی خۆی لایە..

 

ناکرێت ئەوانەی خۆیان بەم شێوە دادگاکانیان بە حیزبی کردوە، نەسیحەت و پەیامەکانیان باسی سەربەخۆی بێت!!

 

کێ باوەڕی بە سەربەخۆی دادگا ھەیە با کاربکات بۆ کۆتایی ئەم حیزب حیزبێنەو پشک پشکێنە...

 

عەلی حەمە ساڵح