گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

نەوەیەکی نوێی کۆرۆنا بە تایبەتمەندییەکی ’’جیاواز و مەترسیدار’’ بڵاودەبێتەوە

2021.02.21 - 10:10
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەیەکی نوێی کۆرۆنا بە تایبەتمەندییەکی ’’جیاواز و مەترسیدار’’ بڵاودەبێتەوە

ناس کورد-

میدیاکانی وڵاتی فینلاندا بڵاویانکردەوە، توێژەران گۆڕانکارییەکی نوێیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە دۆزیوەتەوە کە ڤایرۆسەکە توانای خۆدزینەوەی لە تاقیکردنەوەی PCR دا هەیە و ئەنجامی نەرێنی دەردەخات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راپۆرتی دەزگای فەرمیی پەخش و ڕاگەیاندنی وڵاتی فینلاندا (یەکشەممە 21ی شوباتی 2021) کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، " توێژەران گۆڕانکارییەکی نوێیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزیوەتەوە کە توانای خۆدزینەوەی لە تاقیکردنەوەی PCR هەیە و ئەنجامی نەرێنی دەردەخات کە گۆڕانکارییەکە لەژێرناوی"Fin-796H" تۆمارکراوە کە تائێستا بۆ توێژەرانیش ناڕوونە".

 

تارۆمیری، توێژەری تاقیگەکانی ڤیتا لە شاری هێلسینکی، لەبارەی توشبوون و بەرگریکردن لە توخمە نوێیەکە وتوویەتی، " ئەو گۆڕانکارییە لە هەفتەی ڕابردوودا لە نەخۆشێکدا بەدی کراوە، لەبارەی هەوکردن و بەرگریکردن وردەکاریی زیاتر دەربارەی توخمە نوێیەکە و کارابوونی ڤاکسینەکانی دژ بە کرۆنالە قەلاچۆکردنی تائێستا نەزاندراوە".

 

وتیشی، "پێناچێت ئەو توخمە نوێیە بۆ یەکەمجار لە فینلاندا دەرکەوتبێت، چونکە لەسەرهەڵدانی پەتاکەوە تائێستا ژمارەیەکی بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".

 

لای خۆشییەوە، ئیڵکە یەڵکۆنین، مامۆستای بەشی زانستی ڤایرۆسەکان لە زانکۆی تورکوی فینلاند وتی، "بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بەردەستن، سەرهەڵدانی ئەو نەوە نوێیە تائێستا نەبووەتە هۆکاری دروست بوونی نیگەرانییەکی گەورە".

 

وتیشی،"تا ئێستا زۆر نیگەران نیم، چونکە زانیاریی ڕوونمان لەبەردەستدا نییە سەبارەت بەو نەوە نوێیە و نازانرێت ئایا بە شێوەیەکی  ئاسانتر دەگوێزرێتەوە یاخود نا."

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، " تاقیگەکانی ڤیتا ئەوەیان ئاشکراکردووە، نەوە نوێیەکەی ڤایرۆسەکە پێدەچێت    لە تاقیکردنەوەی PCR بۆ ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دەرنەکەوێت، بۆیە دەستنیشانکردنی نەوە نوێیەکە لە تاقیکردنەوەکان ئەوە دەگەینێت گۆڕانکارییەکە لەو بەشەی کە تاقیکردنەوەکەی تێدا دەکرێت روویداوە، ئەمە گرنگترین زانیارییە لەسەر ئەو نەوە نوێیەی ڤایرۆسەکە کە تائیستا بۆ زانایان  ئاشکرابووە".