گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی ئەمریکاوەیە

مالیکی هۆشداری بە کورد و سوننە دەدات

2021.02.21 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
مالیکی هۆشداری بە کورد و سوننە دەدات

ناس کورد-

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا هۆشداریدا لە مەترسیی هێزەکانی ئەمەریکا بۆسەر کورد و سوننە و ڕاشیگەیاند، خواستی مانەوەی ئەمەریکییەکان لە عێراق بە کورد و سوننەوە لکێندراوە ڕاستەقینە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مالیکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، "خواستی مانەوەی ئەمەریکییەکان لە عێراق کە بە کورد و سوننەوە لکێندراوە ڕاستەقینە نییە و مانەوەشیان مەترسییە بۆسەر ئەو دوو لایەنە."

 

وتیشی، "ئێمە پێویستمان بە بوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا نییە و پێویست ناکات لە عێراق بمێننەوە."

 

لەبارەی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقیش بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، مالیکی ڕایگەیاند، "ویستی پەرلەمانی عێراق لە دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا شکێندرا."

 

سەبارەت بە بۆچوونی ئیدارەی نوێی ئەمەریکاش لەو پرسەدا، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ئاماژەی بەوەکرد، "پێشبینی دەکەم ئیدارەی جۆ بایدن هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق بباتە دەرەوە."