گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

زانایان: ڕۆژى دوایى لە زەوى نزیک دەبێتەوە

2021.02.20 - 23:43
App store icon Play store icon Play store icon
زانایان: ڕۆژى دوایى لە زەوى نزیک دەبێتەوە

ناس کورد- 

هەسارۆچکەیەک کە ناوى "ڕۆژى دوایى" لێنراوە لە زەوى نزیک دەبێتەوە و زانایان بە یەکێک لە مەترسیدارترین هەسارەکانى سیستمى خۆر لە قەڵەمى دەدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەى "ئێکسپرێس" (20ى شوباتى 2021) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە، زانایان توانیویانە هەسارۆچکەى "99942 ئاپۆفیس" ببینن کە بەم نزیکانە بەسەر زەویدا تێپەڕدەبێت و لە نزمترین ئاستیدا دەبێت لەگەڵ هەسارەى زەوى.

 

ئەوەش هاتوە، "ئاپۆفیس" لە ناوى خودایەکى کۆنى میسرییەکانەوە وەرگیراوە و "خوداى شەڕ و تاریکى و وێرانکارییە"، پانتاییەکەى 370 مەترە و بەپێى داتاکان ئەگەرى هەیە ڕۆژێک لە ڕۆژدا بەر زەوى بکەوێت، ئەگەرچى ئەگەرەکە زۆر کەمە.

 

ڕونیشکراوەتەوە "ئاپۆفیس" کە بە هەسارەى "ڕۆژى دوایی"ش ناسراوە مانگى داهاتوو تەنها 15 کیلۆمەتر لە زەوییەوە دور دەبێت، ئەوەش کاریگەرى لەسەر هێزى ڕاکێشانى زەوى دروست ناکات بەڵام دەتوانرێت بە چاو و بەبێ بەکارهێنانى تەلسکۆب ببینرێت.

 

زانایان "ئاپۆفیس" بە پاشاى هەسارۆچکەکان ناودەبەن و پێیان وایە، یەکێکە لەو هەسارۆچکانەى ئەگەرى هەیە مەترسیدار بێت، ئەو هەسارۆچکەیە لە ساڵى 2029دا جارێکى تر لە نزیک زەوییەوە دەڕوات، هەروەها جارێکى تر لەساڵى 2068 بەهەمان شێوە دەڕواتەوە بەڵام ئەوەى بەلاى زانایانەوە گرنگە نزیکیەکەیەتى لە زەوى لەو جارەدا و پێیان وایە لە 530 هەزار ئەگەر یەک ئەگەر هەیە بەر زەوى بکەوێت.