گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

وەزیرى تەندروستى: زیاتر لە 3 ملیۆن ڤاکسینمان پێدەگات

2021.02.20 - 22:48
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى تەندروستى: زیاتر لە 3 ملیۆن ڤاکسینمان پێدەگات

ناس کورد- 

وەزیرى تەندروستیى عێراق ئاشکرایکرد، زیاتر 3 ملیۆن ڤاکسینى دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق و هۆشداریش دەدات لە زیادبونى ژمارەى توشبووانى پەتاکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن تەمیمى (شەممە 20ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵى فەرمى عێڕاقییە کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە وتى، ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ماوەى دوو ڕۆژى رابردوودا زیادیان کردوە، لەو بارەیەشەوە هۆشدارى دەدات.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، لە نزیکەوە چاودێرى جێبەجێکردنى پرۆسەى قەدەغەى هاتوچۆ دەکەین و هەستمان بەوە کردوە هاوڵاتیان پابەندن بە بەستى کەمامەوە.

 

سەبارەت بە بارودۆخى کۆرۆناى گۆڕاو وتى، زۆرینەى توشبووان لە نەوە نوێکەن و نیگەرانین لە زیادبونى، سەبارەت بە ڕێوشوێنەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەى گرانکردنى نرخ جەختیلەوەکردەوە "چەندین دەرمانخانەمان داخستووە کە یاریان بە نرخى کەمامەوە کردووە".

 

وەزیرى تەندروستى عێراق ئەوەشى ئاشکراکرد، لە کۆتا هەفتەى ئەم مانگەدا 3 ملیۆن و 400 هەزار ڤاکسین دەهێنرێت و سەرەتاش بۆ کارمەندانى تەندروستى و دەزگا ئەمنیەکان و بەتەمەنەکان بەکاردەهێنرێت.