ناس کورد-
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر خولێکی بێبەرامبەری فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەکاتەوە و ڕایگەیاند، تاوەکو ٢٦ی مانگی داهاتوو دەتوانن ناو تۆماربکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا (شەممە 20ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "ئینگلیزی زمانی دایکت نیە و ئارەزوی پەرەپێدانی ئەو توانایانەت هەیە کە پێویستن بۆ پیشەی ڕۆژنامەوانیی؟ ئەگەر وا بێت، کەواتە پێدەچێت یەکێک لە کۆرسە بێبەرامبەرەکانمان لە ژێری ناونیشانی (#ئینگلیزی بۆ بواری #ڕۆژنامەوانیی) بژاردەیەکی گونجاوبێت بۆ تۆ."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "! لە ماوەی ئەم کۆرسەدا کە بە ویستی خۆت لەگەڵی دەڕۆیت شارەزا دەبیت بە بواری ڕاگەیاندن لە فۆڕمی پرینتکراو و دیجیتاڵی یاخود ئیلیکترۆنیدا و لە هەمان کاتیشدا ووشەکاریت لە بوارەکەدا فراوان دەکەیت و توانای گەڕان بەدوای هەواڵ و پەرەپێدانی هەواڵدا زیاتر دەکەیت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کۆرسەکە ئێستا کراوەیە و پێویستە تا ٢٦ مانگی ٣ ناوتۆمار بکەیت و تا ٥ی مانگی ٤ هەموو ئەرکەکانی ناو کۆرسەکە تەواوبکەیت!."
بۆ ناو تۆمارکردن سەردانی ئەم لینکە بکە: https://tinyurl.com/y9h4thrp