گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

’’ ئەمەریکا هێز ڕەوانەی عێراق دەکات’’

2021.02.20 - 22:20
App store icon Play store icon Play store icon
’’ ئەمەریکا هێز ڕەوانەی عێراق دەکات’’

ناس کورد-

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە ( پەنتاگۆن) پلانی هەیە لەچوارچێوەی ئەرکی ناتۆ بۆ پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکانی عێراق هێز ڕەوانەی عێراق بکات، ئەوەش بەمەبەستی بەرپەرچدانەوەی چەکدارانی داعش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵیی "سی. ئێن. ئێن"ی ئەمەریکی ( 20ی شوباتی 2021) کە"ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە، جێسیکا ماکنۆڵتی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، "ئەمەریکا بەشێوەیەکی کارا بەشداردەبێت لە پێکهێنانی ئەو هێزەی کە بڕیارە ناتۆ بەمنزیکانە ڕەوانەی عێراقی بکات و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پشکی خۆی لەوهێزە پڕدەکاتەوە.

 

ئەوەشی وتووە، "بەمەبەستی شکستهێنان بە ڕێکخراوی داعش لە هەماهەنگی تەواودا دەبین لەگەڵ عێراق و ناتۆ و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی".

 

ناردنی هێزە لەلایەن ئەمەریکا و بۆعێراق لەکاتێکدایە کە پێشتر ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، ژمارەی سوپای وڵاتەکەی لەعێراق بۆ دوو هەزار 500 سەرباز کەمکردەوە، بەڵام لەدوای هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش لە عێراق و هەروەها بەردەوامیی هێرشە موشەکییەکان بۆسەر ناوچە جیاوازەکان لە عێراق ناتۆ ئەو بڕیارەیدا.