گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

دوا وەڵامی لایەنە شیعەكان لەبارەی رێككەوتنی بەغدا و هەولێر

2021.02.20 - 22:13
App store icon Play store icon Play store icon
دوا وەڵامی لایەنە شیعەكان لەبارەی رێككەوتنی بەغدا و هەولێر

 ناس کورد-

چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا بەناس كوردیان ڕاگەیاند لایەنە سەرەكییەكانی شیعە لەئەنجومەنی نوێنەران سەرۆكی لیژنەی داراییان راسپاردووە داڕشتنێكی نوێ بكات بۆ مادەی پەیوەست بە پشكی كوردستان لەبری مادەی 11 كە حكومەتی كازمی جێگیری كردووە لەبارەی رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیارییەكانی "ناس كورد" ئەو رێككەوتنەی لایەنە شیعە سەرەكییەكان لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پێی گەیشتوون لەبارەی پشكی هەرێم لە ناوەڕۆكدا هەر دەكاتە رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە حكومەتی فیدراڵ، بەڵام لەداڕشتن و ڕواڵەتدا رادەستكردنی كۆی بەرهەمی نەوتییە پاش بەرهەمهێنان بە كۆمپانیای سۆمۆ، ئەویش دواتر هەقدەستی كۆمپانیاكان و تێچوونی بەرهەمهێنان بگێڕێتەوە بۆ هەرێم، مەبەست لەمەش زیاتر پاراستنی سەروەری و دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵە لە دۆسیەی نەوت.

 

هەر بەپێی زانیارییەكانی "ناس" دواكەوتنی ئەم چەند ڕۆژەی بودجەش لەسەر پشكی هەرێم لەپێناو ئەوەدایە رێككەوتنەكە بەجۆرێك بێت كە درز و كەلێنی ڕەخنەگرتنی گەورەی تێدا نەبێت لەناو پەرلەمان و قایلكەربێت بۆ ئەو  پەرلەمانتارانەی بەنوێنەرایەتی پارێزگاكانی باشور و ناوەڕاست هەڕەشەی پەكخستنی هەر رێككەوتنێك دەكەن كە وەك پارێزگاكانی باشوور رادەستكردنی كۆی بەرهەمی نەوت لەخۆ نەگرێت.

 

لەلایەكیترەوە خەلەف عەبدولسەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسای مالیكی لە تویتێكدا ئەمڕۆ (20 شوباتی 2021) داوای پەلەكردن لە پەسەندكردنی بودجە دەكات بەجۆرێك كە "دادگەری تێدابێت لەنێوان هەرێم و پارێزگاكانیتری عێراق". هەروەها یوسف كیلابی پەرلەمانتاری سەربەخۆی شیعە پێشتر هەڕەشەی ئەوەی كردبوو ئەگەر رێككەوتنی هەرێم و بەغدا تەنها 250 هەزار بەرمیل بەخۆ بگرێت، ئەوە پەرلەمانتارانی ناوەڕاست و باشوور "شۆڕشێكی نیشتمانی بەرپا دەكەن لەناو پەرلەمان".

 

هەر لەم میانەیەشدا پێشتر پەرلەمانتاری "صادقون _ عەسایب) لە شاری بەسرە عودەی عەواد هەڕەشەی خۆ سووتاندنی كردبوو لەناو پەرلەمان، ئەگەر "دادگەری لەبەشە بودجەی هەرێم و پارێزگاكانیتردا نەبێت".