ناس کورد-
دانانی پەیكەرێك بۆ كەعبە لەناو عەتەبەی حسێنی لە كەربەلا مشتومڕێكی زۆری لەشەقامی عێراقدا دروستكردووە و راگەیاندنی عەتەبەش كارەكە بە "كاتی" دەداتە قەڵەم كە هی خاوەن قافڵەیەك بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراق بڵاون و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (20 شوباتی 2021) لە عەتەبەی ئیمام حسێن لە شاری كەربەلا موجەسەمێكی حەرەمی كەعبە دانراوە مە بووەتە جێگای مشتومڕ و لێكدانەوە و سەرنجی جیاجیا لەسەر كارەكە بڵاوە. عەلی شوببەر، بەرێوەبەری راگەیاندنی عەتەبەی حسێنیش لای خۆیەوە رەتیكردەوە كارەكە فەرمی بێت و دەڵێت هی یەكێك لە كاروانی زیارەتكەران بووە و پاش دوو ڕۆژ لابراوە.
شوبەر ئەوەشی ڕوونكردەوە خاوەنی یەكێك لەكاروانەكانی زیارەت وەك كارێكی ڕەمزی و تەعبیری بۆ ماوەی دوو رۆژ موجەسەمێكی كەعبەی داناوە، بەڵام پاش دوو ڕۆژ لابراوە و كۆتاییهاتووە.
عەباس موسەوی كە خاوەنی كاروانەكەیە، لە ڕوونكردنەوەیەكدا باس لەوە دەكات دانانی موجەسەمی كەعبە كلتورێكی كەربەلایی دێرینە و ساڵانە لەیادی ئیمام عەلیدا دادەنرێت و دواتر لادەبرێت.