گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دوایین ئەڵقەی چاوپێکەوتنی ڕەغدی سەدام بڵاوکرایەوە و باسی ’’عودەی’’ دەکات

2021.02.20 - 21:16
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین ئەڵقەی چاوپێکەوتنی ڕەغدی سەدام بڵاوکرایەوە و باسی ’’عودەی’’ دەکات

ناس کورد-

لەئەڵقەی کۆتایی زنجیرە دیمانەکانی ڕەغەدی سەدام لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە، ڕایگەیاند، بڕیاریداوە بیرەوەرییەکانی ژیانی خۆی و خێزانەکەی لە عێراق بڵاوبکاتەوە و ڕاشیگەیاند، بەهیچ شێوەیەک نایەوێت دایکی، خوشکەکانی و ئەندامانی خێزانەکەی ببن بە بەرباسی میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بۆیە لەبری ئەوان خۆی ئەو ڕۆڵە دەبینێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەغەد سەدام حسێن، سەرۆکی لەسێدارەدراوی پێشووتری عێراق، لە ئەڵقەی کۆتایی زنجیرە دیمانەکانی لەگەڵ کەناڵی ئەلعەربییە (شەممە 20ی شوباتی 2021) کە" ناس کورد" دیویەتی، وتی، "بڕیارمداوە یادەورییەکانم بڵاوبکەمەوە، کەتێیدا چەندین نهینی وردەکاریی ژیانی ڕۆژانەی خۆم و خانەوادەکەم پێش کەوتنی بەغدا دەخەمەڕوو، تەنانەت دوای بەجێهێشتنی عێراقیش، پێموایە ئەو یادەوریانەم دەنگدانەوەی باشی دەبێت، چونکە زۆربەی خەڵک دەیانەوێت بزانن کچەکەی سەدام ژیانی ڕۆژانەی چۆن بەسەردەبات، هەست دەکەم من لە ئێستادا ئامادەم  بڵاویان بکەمەوە".

 

ڕەغەد لە وەڵامی پرسیارێکدا ئایا خۆی و خانەوادەکەی و نەوەکانی سەدام حسێن دەتوانن وەک خەڵکانی دیکە ژیانێکی ئاسایی بژین و بەسەربەرن؟، وتی، " ئەستمە ئێمە بتوانین وەک کەسان و خەڵکانی ئاسایی ژیانی خۆمان بەسەربەرین، لە ئێستادا ئەوە ئاسان نییە".

 

ئاماژەی بۆ "عودەی"ی برای کرد و وتی، "عودەی برام هەموو ڕۆژێکی دووشەممە و پێنجشەممە بە ڕۆژو دەبوو".

 

ڕەغەد، باسی لە وردەکاریی ژیانی ڕۆژانەی خۆی و ئەرک و کاری کۆمەڵایەتی و خێزانی کرد وتی، "من ئەوەندە بەرپرسیارێتیم لە ئەستۆیە کاتژمێرەکانی ڕۆژ بەشم ناکات، زۆر جار هیوا دەخوازم ڕۆژ لە 24 کاتژمێر زیاتر بوایە".

 

ڕەغەد، باسیلەوەشکرد، ئەو لە ساڵی 2006وە داواکراو بووە لەلایەن  پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە (ئەنترپۆڵ) بەڵام دواتر بە هەوڵ  پاڵپشتیی شای وڵاتی  ئەردەن پرسەکە کۆتایی پێی هاتووە.

 

لەبارەی ساجدە خەیڕۆڵا توڵفاحی دایکییەوە، وتی، "نامەوێت بەهیچ شێوەیەک دایکم چاوی میدیاکانی لەسەربێت، چونکە ئەو ژنێکی بەتەمەنە و نەهامەتی زۆری لە ژیانیدا بینیوە، سەرباری ئەوەش ئەو ژنێکی ئاسایی نییە ئەو ژنی سەرۆک سەدام و دایکی عودەی و قوسەیە".

 

وتیشی، "باوکم زۆر جار هەر دایکمی بەناوی خۆیەوە بانگ دەکرد کەمجار پێی دەوت دایکی عودەی".

 

ڕەغەد باسی لە ڕۆڵی خۆی کرد لە ڕزگارکردن و هێنانەوەی خوشکی باوکی لە لیبیا بۆ ئەردەن لە ساڵی 2011 و وتی، "  هاوکاریی پورم کرد بۆ ئەوەی بتوانێت لیبیا بە جێبهێڵێت و دوچاری ئازار و نەهانەتی نەبێتەوە".

 

لەکۆتایی دیمانەکەدا ڕەغەد سوباس وستایشی خۆی  ئاڕاستەی شای ئەردەن و گەلی ئەو وڵاتە وهەموو عەرەب کرد، وتی،"ئەگەر ئەمەکم بۆ ئەو وڵاتە نەبێت کەمن و خێزانەکەمی  لە ئامێز گرتووە، ئیدی چۆن دەبمە جێگای باوەڕ و متمانەی خەڵک".  

 

لیژنەی شەهیدانی پەرلەمانی عێراق داوای بانگهێشتكردنی باڵیۆزانی سعودیە و ئوردن دەكات، بۆ پێدانى یاداشتى ناڕەزایی لەبارەى چاوپێکەوتنەکەى رەغد لە تەلەفزیۆنى "العربيە"   

 

لیژنەکە ڕۆژی یەکەشەممە 14ی شوباتی 2021 لە نوسراوێکدا بۆ وەزارەتى دەرەوەى عێراق کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، چاوپێکەوتنەکەى رەغدى بە پێشێلکارى ناوبردووە بەرانبەر گەلى عێراق و قوربانیانى دەستى رژێمى بەعس. 

 

هەروەها داوایکردووە باڵیۆزی سعودیە بانگهێشتبکرێت و یاداشتى ناڕەزایی پێشکەش بکرێت بەو پێیەى "العربية" لەو وڵاتەوە پەخش دەکات.

 

هاوکات پێشتر موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر لەسەر دیمانەکەى رەغدى سەدام حوسەین هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، جێگا نییە بۆ بەعسییەکان.

 

سەدر لە تویتێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتى توڕەیی خۆى دەربڕیوە لە دەنگەکانى "بەعسى سەدامى"، دواى دیمانەکەى رەغد سەدام. 

 

هەروەها وەک هەنگاوى یەکەم داواى لە پەرلەمان و حکومەت کردووە دەستەى ریشەکێشکردنى بەعس کارا بکەن نەک دەستەى لێپرسینەوە و دادپەروەرى. 

 

سەدر جەختیکردووەتەوە، ئەگەر ئەو هەنگاوە نەنرێت ئەوەى لەسەر شانیانە دەیکەن بۆ کۆتایی هێنان بەو دەنگانە.