گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

جوتیار عادل: 25ى مانگ موچە دابەش دەکرێت

2021.02.20 - 21:00
App store icon Play store icon Play store icon
جوتیار عادل: 25ى مانگ موچە دابەش دەکرێت

ناس کورد-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت، زۆر جدین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتى عێراق و نەرمى باشیان نواندووە، ئاشکراشیدەکات کە 25ى مانگ دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات، بەڵام هێشتا دیارنییە ڕێژەی لێبڕین چەند دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان (شەممە 20ى شوباتى 2021)  لە چاوپێکەوتنێکى كەی تیڤی كە "ناس كورد" دیویەتی سەبارەت بە دابەشکردنى موچە و کاتەکەى وتى، 25ى ئەم مانگە دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات.

 

سەبارەت بەبڕى لێبڕین وتى، "ئەوەى چەندى لێدەبڕدرێت کارى من نییە، بەڵام بڕیارمان داوە هەموو 30 ڕۆژ جارێک موچە دابەش بکەین بەپێى ئەو داهاتەى هەمانە."

 

هەرچى سەبارەت بە ڕێکەوتنى نێوان هەرێم و بەغدایە باسى لەوەکرد، حکومەتى هەرێم نەرمى زۆر باشى نواندووە، تاوەکو لەگەڵ حکومەتى عێراق بگاتە رێککەوتن بۆ ئەو مەبەستەش زۆر جدییە، بەڵام لە ڕاستیدا تا ئێستا بابەتێکى ئاڵۆزە.

 

پێشى وایە، هەندێک هێز و لایەن هەوڵدەدەن رێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا بە ئاڕاستەیەکى دیکەدا ببەن، بەغدا داواى گرەنتیان کردووە لە هەرێم بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتن و ئێمەش بە هەمان شێوە داواى گرەنتى پابەندبونى ئەوانمان کردووە.

 

جوتیار عادل ئەوەشى ئاشکرا کرد، لەم رۆژانەدا شاندى هەرێم سەردانى بەغدا دەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنى ئەو بابەتانەى لە نێوان هەردوولادا ماوە بە تایبەت پشکى هەرێم، دەشڵێت "گرفتى سەرەکى رێکنەکەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا تاوەکو ئێستا بریتی بووە لە نەبوونى متمانە لە نێوان هەردوولادا".