گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پێشبینییەکانی کەشوهەوا و ئەگەری شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین

2021.02.20 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکانی کەشوهەوا و ئەگەری شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین

 ناس کورد-

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەفربارینی دیکە بۆ هەرێم هەیە، بەڵام لەئێستادا ئەگەر نەمانی زیاترە و لەو حاڵەتەشدا تاوەکو کۆتایی مانگ ڕەوشی کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی (شەممە 20ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "کاریگەریی شەپۆلێکی نوێی سەرما و بەفر بارین دەرکەوتووە بۆ رۆژی ھەینی 26ی شوبات، بەڵام لەنێوان دوو ئەگەردایە لەم کاتەی ئێستا ئەگەری نەمانی زاڵترە وەک لە جێگیربوونی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " شەپۆلەکە لە بارستە ھەوایەکی سارد پێکھاتووە لە رووسیاوە پێشبینی دەکرێت کار بکاتە سەر ھەردوو دەریای رەش و قەزوین نزمە پاڵەپەستۆیەک پێکبھێنێت بە ئاراستەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان  و باکوری ئێران بە شێوەی بەفر بارین و بایەکی توند و سارد کاریگەری دەبێت بۆ ماوەی رۆژێک یان زیاتر."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەگەر جێگیر ببێت ھاوشێوەی ئەو شەپۆلە بەفربارینە ئەبێت ئەگەر بیرتان مابێت لە سەرەتای مانگی دووی ساڵی ٢٠١٤ ناوچەکەی گرتەوە بایەکی توند و سەرمایەکی بەھێزی لەگەڵدا ھات بەتایبەت لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی کاریگەری زۆر بوو لەرووی رێژەی بارینی بەفر و ھاوکات نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و ماوەی مانەوەی شەپۆلەکە لەسەرناوچەکە ."

 

باسی لەوەشکردووە، "لە ئەگەری جێگیر نەبوونی ئەم حاڵەتە لە رۆژی دووشەمەوە رێکەوتی 22ی شوبات تا کۆتای ئەم مانگە رەوشەکە بە سەقامگیری دەمێنێتەوە تا سەرەتای مانگی داهاتوو ئەگەری باران و بەفر بارین نابێت لەناوچەکانمان."