گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی ڕاگەیاند

2021.02.20 - 20:04
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیە شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم (شەممە 20ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، " ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی راگەیاند، دوابەدوای پەیوەندی و هەوڵە بەردەوامەکانی نێوان هەردوولا، لە چەند رۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیە بڕی نیوەی پارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2014 ,2015, 2016 بۆ هەموو ئەو جوتیارانەی کە ناویان لە لیستەکان تۆمارکراوە دابەش دەکرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها لەو پەیوەندیەدا جەختکرایەوە لەسەر چرکرنەوەی هەوڵەکان لە پێناو سەرفکردنی تەواوی ماندوو بوون و شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان  لە قۆناغی داهاتوو."

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "ئەم بڕیارەی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە میانی پێداگیری و پێشکەشکردنی راسپاردەکان و کۆبونەوەی شاندی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بەسەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی لە مانگی رابردوو لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان، سەرۆک کۆماری عێراق و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە ئەنجومەنی نوێنەران و وەزارەتەکانی بارزگانی و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، چۆتە بواری جێبەجێکردن و سەرفکردنەوە."