گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئەنفلۆنزاى باڵندە مرۆڤى توشکرد

2021.02.20 - 19:50
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئەنفلۆنزاى باڵندە مرۆڤى توشکرد

ناس کورد- 

دەسەڵاتدارانى ڕوسیا ئاشکرایکرد، بۆ یەکەمجار نەوەى H5N8ى ڤایرۆسى ئەنفلۆنزاى باڵندە لە مرۆڤدا دۆزراوەتەوە و ئەمەش یەکەمجارە ئەو نەوەیە مرۆڤ توش بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئانا پۆپۆڤا، سەرۆکى دەستەى فیدراڵى ڕوسى تایبەت بە پاراستنى مافى بەکاربەر (شەممە 20ى شوباتى 2021) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتى، شارەزایانى ناوەندى "ڤیکتۆر"ى حکومى بۆ زانستى ڤایرۆسەکان و تەکنەلۆژیاى زیندەیى مادەیەکى بۆهێڵى نەوەى H5N8ى ڤایرۆسى ئەنفلۆنزاى باڵندەیان لە جەستەى 7 کەسدا دۆزیوەتەوە.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، ئەو کەسانە فەرمانبەرى کێڵگەى پەلەوەرى بوون لە باشورى وڵات و ڤایرۆسەکە کۆتایى ساڵى ڕابردوو لەو ناوچانە بڵاوببوەوە.

 

پۆپۆڤا باسى لەوەشکرد، توشبووەکان بارودۆخیان باش بووە و بەخێرایى چاکبونەتەوە و نیشانەکانیان جێى باس نەبووە و زۆر سوک بووە، لە هەمان کاتدا شارەزایان گۆڕانکارییان لە جەستەى ئەو توشبووانەدا بەدى کردوە کە سیستمى بەرگرى جەستە دژى ڤایرۆسەکە وەڵامى هەبووە.

 

جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئەوەش یەکەم جارە لە جیهاندا H5N8 مرۆڤ تووش بکات، ئەو نەوەیە تواناى ئەوەى نییە لە مرۆڤەوە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤێکى تر، بەڵام ئەگەرى هەیە بەهۆى گۆڕانییەوە بتوانێت بگوازرێتەوە، پێویستە جیهان ئامادەکارى بکات بۆ ئەگەرى ڕوبەڕوبونەوەى پەتایەکى لەو شێوەیە بەشێوەیەکى گونجاو.