ناس کورد-
لە قەزای سەیدسادق بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵێک ئاگری گرت، بەوهۆیەشەوە پیاوێکی نەخۆش کە نەیتوانیوە بچێتە دەرەوە و خۆی ڕزگار بکات سوتاوە و گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ شەممە 20ی شوباتی 2021،، لە گەڕەکی حەسار لە قەزای سەیدسادق ماڵی هاووڵاتییەک بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگری تێپەربوو و بەهۆیەوە کەسێک تیایدا سووتا و گیانی لەدەستدا.
بەوتەی شایەتحاڵ و ناسیاوێکی ماڵەکە کە قسەی بۆ "ناس کورد" کرد، پیاوەکە تەمەنی زیاتر لە 80 ساڵ بووە و نەخۆش بووە، بەوهۆیەوە نەیتوانیوە بچێتە دەرەوە و خۆی ڕزگار بکات و لە خانووەکەدا سووتاوە.