گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

باشترین جۆرى ئۆتۆمبێلەکان لاى ئەمریکییەکان کامانەن؟

2021.02.20 - 17:47
App store icon Play store icon Play store icon
باشترین جۆرى ئۆتۆمبێلەکان لاى ئەمریکییەکان کامانەن؟

ناس کورد- 

ڕاپۆرتێک متمانەپێکراوترین ئۆتۆمبێلەکان لاى ئەمریکییەکان ئاشکرا دەکات و کۆمپانیاى بەناوبانگى تێسلا لە دواوەى ڕیزبەندییەکەدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمپانیاى "جى دى پاوەر"ى ئەمریکى بۆ داتاکان (شەممە 20ى شوباتى 2021) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە، متمانە پێکراوترین 3 ئۆتۆمبێل لاى ئەمریکییەکان بریتین لە "لێکسز، پۆرش و کیا".



ئەوەش هاتووە، ئەو 3 ئۆتۆمبێلەشى کە کەمترین متمانەیان هەیە بریتین لە "جاگوار، ئەلفا ڕۆمیۆ و لاند ڕۆڤەر".



بەپێى هەمان ڕاپۆرت کە هەڵسەنگاندنى بۆ 33 ئۆتۆمبێل کردوە، ئۆتۆمبێلى کارەبایى "تێسلا" لە پلەى 30 ڕیزبەندییەکەدا دەبینرێت.



ڕاپۆرتەکانى کۆمپانیاى "جى دى پاوەر" متمانەیەکى زۆریان لاى بەکارهێنەرانى ئەمریکا هەیە و کاریگەرى لەسەر بازاڕى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلەکان و دانانى گرەنتى دادەنێت.



لە لێکۆڵینەوەکەدا بۆچونى 33 هەزار و 251 خاوەن ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2018 وەرگیراوە و پشت بە چەند پرسیارێک بەستراوە، لەوانەش ئەو کێشانەى لە ساڵى ڕابردودا ڕوبەڕویان بووەتەوە بەهۆى ئۆتۆمبێلەکانیان.



لەسەر بنەماى ئەو کێشانەش پلەى ئۆتۆمبێلەکان دیارى دەکرێن، زۆرینەى کێشەکانیش کە ڕاگەیەنراون تایبەت بوون بە سیستمى دەنگى و پەیوەندیەکان و خزمەتگوزارییە لاوەکییەکان.